
SNN-
بنیامین نەتەنیاهوو وەکو یەکەم سەرۆک لە خولی نوێی سەرۆکایەتیی ترەمپ پێی نایە نێو کۆشکی سپی و پێشوازی لێکرا، هاوکات لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا دۆناڵد ترەمپ، باسی لە گواستنەوەی تەواوی خەڵکی غەززە بۆ ناوچەیەکی نوێ کرد.
لە کۆنگرەکەدا ترەمپ،وتی: ئامانجێتی رۆڵی ئاشتیخواز لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگێڕێت، یەکەم هەنگاوی پێش سوێندخواردنی دەستیپێکرد کاتێک ئاگربەستی غەززە دوای 15 مانگ جەنگ راگەیەندرا و بارمتەکان ئازادکران، بەڵام بەشێک لە ئەندامانی کابینەکەی نەتەنیاهوو کە سەر بە باڵی راستڕۆکانن، دەیانەوێت هێرشی سەر غەززە بەردەوام بێت تاوەکو حەماس بەتەواوی لەنێو دەچێت.
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، “ئیسرائیلم زۆر خۆشدەوێت و سەردانی دەکەم، سەردانی غەززە دەکەم، سەردانی سعودیە دەکەم، سەردانی شوێنی دیکەش دەکەم لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست. رۆژهەڵاتی نێوەڕاست شوێنێکی سەرنجڕاکێشە و زۆر زیندووە و شوێنێکی زۆر جوانە و خەڵکێکی زۆر باشی تێدایە. پێموایە سەرکردایەتیی خراپ لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و هەروەها لە ئەمریکا وایکردووە کە ئەو ناوچەیە ئەوهای لێبەسەر بێت.”
ئیدارەی ترەمپ دەیەوێت هەنگاو بەرەو رێککەوتنێکی فراوانتر بنێت کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیلە لەگەڵ وڵاتان، لەوانە سعودیە، بەڵام بەبێ کۆتاییهێنانی یەکجاری بە شەڕی غەززە ئەوە روونادات، سعودیە داوای لێنەکردووە کە دەوڵەتی فەلەستین دابمەزرێنن، هەروەها پێشنیازی ئەوە دەکات خەڵکی غەززە بۆ شەش ناوچەی دیکە بگوازرێنەوە.
ترەمپ، لە کۆنگرەکەدا باسی لەوە کرد، پێویستە خەڵکی غەززە لە میسر و ئوردن جێگیر بکرێن، ئەمە سەرەڕای ئەوەی سەرۆکانی ئەو دوو وڵاتە قسەیەکی جیاوازیان کردووە لەوبارەیەوە، سەرۆکی ئەمریکا وتی، وڵاتانی دیکەش ئامادەن خەڵکی غەززە وەربگرن، بەڵام ناوی وڵاتەکانی نەهێنا.
دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بە چەند وڵاتێک کرد کە زۆر دەوڵەمەندن و ئامادەن بە پارەکانیان هاوکاریی خەڵکی غەززە بکەن کە لە شوێنی دیکە جێگیر ببن، سەرۆکی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەشی کرد کە 1.8 ملیۆن فەلەستینی کە لە غەززەن، دەیانەوێت بچن لە شوێنێکی باشتر بژین.
هاوکات، بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەشێکی زۆری کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی پاڵپشتیکردنی ترەمپ و پەسنکردنی بەڕێکرد.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









