
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی خانەشینی شارستانی بڕی 100 هەزار دینار لە مووچەكانیان كەمكرایەوە، هاوكات بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی ئەوە دەخاتەڕوو دەبێت سەرۆكوەزیران بڕیار لەسەر گێڕانەوەی ئەو پارەیە بداتەوە
نازەنین محەمەد، یەكێك لەو خانەنشینانەی كە لە بانكی هەڵەبجە مووچەی خانەنشینی وەرگرتووە بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ لەگەڵ دابەشكردنی مووچە بڕی 100 هەزار دینار لە مووچەكەم كەمیكردووە بەجۆرێك مانگی ڕابردوو بڕی 600 هەزار دینارم وەرگرت بەلام ئەمڕۆ تەنها بڕی 500 هەزار دیناریان پێدام.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ بەرپرسانی بانك قسەم كرد ئەوەیان وت كە ئەوان بەرپرس نین لەو بابەتە, بەڵكو ئەو لیستەی كە بۆیان دێت هەرچەندە بێت ئەوان ئەوە خەرجدەكەن، بۆیە هەموو خانەنشینێك بڕی 100 هەزار دیناری دەرماڵەیان لێبڕدراوە.
SNNپەیوەندی بە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كرد ئەوەی ڕاگەیاند كە بڕینی ئەو 100 هەزار دینارە لەسەر ڕێككەوتنی شاندی هەرێم و بەغدا بووە، هاوكات ئەو 100 هەزار دینارە ئەو دەرماڵەیەكە بۆ هەموو خانەنشینان خەرجدەكرێت، بۆیە دەكرێت سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر گێڕانەوەی بدات و 100 هەزار دیناری ئەم مانگەش لە مانگی داهاتوو بۆیان خەرجبكرێتەوە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









