
SNN-
تولای هاتیمئۆغوڵڵاری ڕایگەیاند، عەبدوڵا ئۆجەلان و پارتی دەم لەگەڵ ئاشتی و چارەسەرکردنی کێشەی کورددان و داوای هەنگاوی کردەیش لە دەسەڵات دەکەن.
تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی پارتی دەم لە کۆبوونەوەیەکیدا لە شاری ئەدەنە لەگەڵ ئەندامانی پارتی دەم و هاونیشتمانییان، ڕایگەیاند، عەبدوڵا ئۆجەلان و پارتی دەم لەگەڵ ئاشتی و چارەسەرکردنی کێشەی کورددان و داوای هەنگاوی کرداریش لە دەسەڵات دەکەن.
وتیشی، “دەستێکت کوتەکی تیابێت و دەستێکت بۆ تەوقە درێژ بکەیت، بە دانانی قەیووم بۆ شارەوانییەکان، دەستگیرکردنی رۆژنامەوانان و فشار خستنە سەر هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن، ناتوانرێت ئاشتی و دیموکراسییەت لە تورکیادا بەدیبهێنرێت”، پەیامێکیشی ئاڕاستەی دەوڵەتی تورکیا کرد و داوای کرد دەسەڵات ئەو هیوایە لەناو نەبات، کە بۆ دروستبوونی ئاشتیی دروستبووە.
تولای هاتیمئۆغوڵڵاری وتیشی، “عەبدولا ئۆجەڵان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە جەخت لە رۆڵی ئۆپۆزسیۆن لە سەرخستنی گفتوگۆکان دەکاتەوە” دەشڵێت، “ئەگەر ئۆپۆزسیۆن رۆڵ نەبینێت دەسەڵات پڕۆسەکە لەپێناو خۆیدا بەکاردەهێنێت، وەک ئەوەی لە پڕۆسەی یەکەمدا دەسەڵات ئەو کارەی کرد بەهۆی دوورەپەرێزیی ئۆپۆزسیۆن لە پڕۆسەکە”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









