
ژینگەی هەولێر
SNN-
فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، ڕایگەیاند، بەشێک لە هاوڵاتیان تایە و وایەرى کارەبا و خاشاكى كۆكراوه ده‌سوتێنن و ئه‌م دوكه‌ڵه‌یان دروستكردووه.
فەرمانگەی ژینگه‌ى هه‌ولێر به‌دواداچوونى بۆ ئه‌و دووكه‌ڵه كرد كه رۆژانه له سنوورى بنه‌سڵاوه ده‌بیندرێت بۆیان ده‌ركه‌وت، هاوڵاتیان ئه‌م كاره ده‌كه‌ن و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیشیان ئاگادار كرده‌وه.
دلشاد حسێن هیرانى، بەرێوەبەرى فەرمانگەى ژینگەى هەولێر، ڕایگەیاند، بەشێک لە هاوڵاتیان تایە و وایەرى کارەبا و خاشاكى كۆكراوه ده‌سوتێنن و ئه‌م دوكه‌ڵه‌یان دروستكردووه، شوێنى دروستبوونى ئه‌م دوكه‌ڵه كه‌وتووه نێوان بنه‌سڵاوه و داره‌توو و پاركی هه‌وار.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووە، هه‌ردوو لایه‌نى ئاسایش و شاره‌وانیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه هاوكاریان بن بۆ كۆتایی هێنان به‌م دوكه‌ڵه كه كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌شێكی ژینگه‌ى هه‌ولێر دروستكردووه.
به‌پێی رێنماییه‌كانى ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه، هه‌ركه‌سێك ئه‌و كاره بكات سەرپێچی ژینگەییه و لە یاسایی ژمارە (8ـی ساڵی 2008) له مادەی (42) لەیاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە دیاری كراوه و سزاشی بۆ داندراوه، به‌پێی ماده‌كه، هه‌ر كه‌سێك ئه‌م جۆره سه‌رپێچییانه ئه‌نجام بدات، سزاكه‌ى بە بەندکردن یان سزای پێبژاردن ده‌بێت، کە لە 150 هەزار کەمترنەبێت و لە 200 ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێت
کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یه‌كه‌م 2, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









