ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق دژی راگرتنی سێ یاساکە وەستایەوە

SNN
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق بریارەكەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە راگرتنی جێبەجێكردنی سێ یاسا رەتدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، هەر تانەیەك كە لە یاسایەك دەدرێـت دەبێت دوای بڵاوكردنەوەی یاساكە بێت لە رۆژنامەی فەرمی دەوڵەت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی شوبات ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەكەدا تاوتوێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی كراوە سەبارەت بە راگرتنی جێبەجێكردنی یاساكانی “گەڕاندنەوەی موڵك و ماڵ بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان و باری كەسێتی و لێبوردنی گشتی”.
ئاماژە بەوەکراوە، دەبێت هەر تانەیەك كە لە یاسایەك دەدرێـت، دوای بڵاوكردنەوەی یاساكە بێت لە رۆژنامەی فەرمی دەوڵەت، بەڵام ئەو سێ یاسا لە رۆژنامەی فەرمی بڵاونەكراونەتەوە و دادگای فیدراڵی رایگرتوون.
هاوکات، بەپێی ماددەی 129 لە دەستوری عیراقی، نابێت هیچ یاسایەك كە بەڵگە لەسەر نادەستوری بوونی نەبێت رابگیرێت، هەربۆیە ئەنجومەنی دادوەری جەخت دەكاتەوە لەوەی، دەبێـت دادگای فیدراڵی پابەند بێت بە جێبەجێكردنی ئەو یاسایانەوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
12كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









