ئەم مانگە بڕی هاوكارییەكەی هاوپەیمانان بۆ لیوا هاوبەشەكان زیادیکردووە

هێزەکانی پێشمەرگە
عەلی حەمەسەعید-SNN
لەگەڵ ئەوەی لە مانگەکانی ڕابردوودا ئەو بڕە پارەیەی وەك هاوكاری دەدرا بە پێشمەرگەو ئەفسەرانی لیواهاوبەشەكان زیاد لە400 هەزار دینار بوو، بەڵام چەند مانگێکە بەردەوام بڕی هاوکارییەکە کەمدەکرێتەوەو بۆ ئەم مانگەش بڕی 238هەزارو 750دینار دیاریکراوە و بەرارورد بەمانگی ڕابردوو بڕەکە زیادیکردووە، هاوكات سبەی دەستبەدابەشكردنی هاوكارییەكەش دەكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لەبەرپرسێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لە مانگەکانی ڕابردوو بڕی هاوکاری هاوپەیمانان کە بۆ هەر پێشمەرگەو ئەفسەرێكی سەر بە لیواهاوبەشەكان دابەشکراوە بەبێ جیاوازی بڕی 432 هەزار دینار دابەشدەكرا، بەڵام دواتر بۆ313 هەزار کەمکرایەوەو مانگی 11ی ساڵی ڕابردووش بڕی هاوکارییەکە بۆ 289هەزار کەمکرایەوە و هاوکات بۆ مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو بڕەكەی بۆ 234 هەزار دینار كەمكراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆمانگی یەکی ئەمساڵ بڕی 238هەزارو750 دینار دیاریکراوە، کە باراورد بەمانگی ڕابردوو بڕکەی نزیکەی پینج هەزاردینار زادیکردووە، هاوکات هۆکاری کەمبوونەوەی ئەو بڕە هاوکارییە بۆ ئەوەدەگەڕێتەوەکە ژمارەی ئەو پێشمەرگە و ئەفسەرانەی كە سود مەند دەبن لە هاوكارییەكەی هاوپەیمانان زیادییان كردووە و ژمارەیەک لە فەوج و لیوای دیکە لە هێزەکانی 70 و 80خراونەتە سەر لیواهاوبەشەکان بەوجۆرەش هەتا ژمارەی لیوا هاوبەشەکان زیاد بکات بڕی هاوکارییەکەشیان کەمدەکات.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بڕی ئەو پارەیەی كە لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانان تەرخاندەكرێت مانگە بڕی 25 ملیار دینارە، ئەو بڕە پارەیەش گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە، بەڵكوو ئەوەی گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە زیاد بوونی ژمارەی ئەفەسەر و پێشمەرگانەیە كە چوونەتە ناو لیوا هاوبەشەكان،هاوکات بڕیارە سبەی پێنج شەممە دەستبكرێت بەدابەشكردنی بڕی ئەو هاوكارییە کە بۆهەر پێشمەرگەو ئەفسەرێکی لیواهاوبەشەكان بەبێ جیوازی بڕی 238هەزارو 750دیناریان پێدەدرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









