دوای تێپەڕبوونی نزیكەی ساڵێك، هێشتا دووكانەكانی قەیسەری هەولێر ڕادەستی خاوەنەكانیان نەكراوەتەوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی نزیكەی ساڵێك دەبێت بە بیانووی نۆژەنكردنەوەی بازاڕی قەیسەری هەولێر ڕێگە بەخاوەن دووكانەكانی ئەو بازاڕە نەدراوە بگەڕێنەوە دووكانەكانیان، بەڵام خاوەن دووكانەكان داوادەكەن كە بە خێرایی دووكانەكانیان ڕادەستبكرێتەوە و ناتوانن لەوە زیاتر چاوەرٍێ بكەن
وەلید كەریم، یەكێك لەخاوەن دووكانەكانی بازاڕی قەیسەری هەولێر بەSNNی ڕاگەیاند: دوای سوتانی بازاڕی قەیسەری لە مانگی پێنجی ساڵی ڕابردوو، بەڵام تا ئێستا لەلایەن ئیدارەی شاری هەولێرەوە ڕێگریمان لێدەكرێت بچینەوە ناو دووكانەكانمان، ئەوەش بە بیانووی ئەوەی دووكانەكان بە شێوەی كەلتوری نۆژەندەكەنەوە، بەڵام ئەمە زیانێكی مادی زۆری لە ئێمە داوە و بژێوی ژیانی سەدان خێزان لەسەر ئەو دووكانانەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە هەر لە سەرەتای ڕووداوەكەوە داوامان لە پارێزگاری هەولێر كرد كە ئامادەین لەسەر ئەركی خۆمان بازاڕەكە نۆژەن بكەینەوە بەو شیوازی ئەوان دەیانەوێت، چونكە ئەگەر بۆخۆمان ئەو كارەمان بكردایە ئێستە دەمێك بوو نۆژەنكردنەوەكە تەواو بووبوو، بەڵام پارێزگاری هەولێر بەو داواكارییەی ئێمە ڕازی نەبوو.
ئەو خاوەن دووكانەی بازاڕی قەیسەری هەولیر ئەوەشی خستەڕوو، تێپەڕبوونی ئەو ماوە زۆرە بەسەر نۆژەنكردنەوەی دووكانەكانی بازاڕی قەیسەری بووەتەهۆی ئەوەی بژێوی ژیانی دەیان خێزانی هەولێر خراپتر ببێت و سەدان هاووڵاتی بێكار ماونەتەوە، بۆیە ئێمە دڵنیایان لە وادەیەكی نزیكدا دووكانەكانمان ڕادەستناكرێتەوە و ئەوەش بارگرانی زیاتر بۆسەر ئێمە و خاوەن دووكانەكانی دیكەی ئەو بازاڕە دروستدەكات.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
20كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
22كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









