ئێران: پلانى چۆڵکردنى کەرتى غەززە پێچەوانەى یاسا نێودەوڵەتییەکانە

ئەمریکا و ئێران
SNN-
وەزارەتى دەرەوەى ئێران پێشنیارەکەى دۆناڵد ترەمپ-ى سەرۆکى ئەمەریکا بۆ چۆڵکردنى کەرتى غەززە بە هەوڵێک بۆ لەناوبردنى گەلى فەڵەستین ناو دەبات و دەشڵێت: ئەو پلانە پێچەوانەى یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
ئیسماعیل بەقائیى، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران رایگەیاند، پلانى چۆڵکردنى غەززە و کۆچ پێکردنى زۆرەملێى خەڵکى فەڵەستین بۆ وڵاتانى دراوسێ بەشێکە لە هەوڵەکانى ئیسرائیل بۆ لەناوبردنى تەواوەتى گەلى فەڵەستین، بۆیە هەر هەوڵێکى لەوشێوەیە رەتدەکەینەوە و بە توندی ئیدانەی دەکەین.
وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران وتیشی: پلانەکەى دۆناڵد ترەمپ پێچەوانەى بنەماکانى یاسا نێودەوڵەتییەکان و پەیماننامەى نەتەوەیەکگرتوەکانە.
ئەوە قسانەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، دەبێت دانیشتوانی غەززە ئەو شارە جێبهێڵن و بۆ ئەو مەبەستەش قسەی لەگەڵ میسر و ئوردن کردووە تاوەکو هاووڵاتییانی غەززە وەربگرن.
هەروەها دوێنێ چوارشەممە لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ بنیامین نەتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جارێکی دیکە رایگەیاند: ترەمپ، پێویستە خەڵکی غەززە لە میسر و ئوردن جێگیر بکرێن، ئەمە سەرەڕای ئەوەی سەرۆکانی ئەو دوو وڵاتە قسەیەکی جیاوازیان کردووە لەوبارەیەوە، سەرۆکی ئەمریکا وتی، وڵاتانی دیکەش ئامادەن خەڵکی غەززە وەربگرن، بەڵام ناوی وڵاتەکانی نەهێنا.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









