
SNN-
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، پاش ئەنجامدانی پێداچوونەوە بە هاوکارییە دەرەکییەکانی بواری مرۆیی لە سەرانسەری جیهان، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی بودجە بۆ پڕۆژەی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان.
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ گواتیمالا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕیگەیاند، دەبێت لە خوارەوە بۆ سەرەوە پێداچوونەوە بە دۆسیەی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکاندا بکرێت، بە مەبەستی دەستنیشانکردنی ئەوەی کام بەرنامەی هاوکاری گونجاوە بۆ جێبەجێکردن، ئاژانسی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی “یو ئێس ئەید”ی تۆمەتبار کرد بە وەڵامنەدانەوەی داواکارییەکانی ئیدارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بۆ پێداچوونەوە بە بودجەی وڵاتدا.
روبیۆ ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەو ئاژانسە خێرخوازی نییە و بودجەکەشیان بودجەی گشتییە و تایبەت نییە، ئەوە پارەی باجدەری ئەمریکییە ئەرکی ئەوانە بە ژیرانە خەرجی بکەن، هاوکات، پێشتر دۆناڵد ترامپ پڕۆژەی هاوکارییە دەرەکییەکانی راگرت و داوایکرد لە ماوەی 90 رۆژدا پێداچوونەوەی بۆ ئەنجام بدرێت و تەنیا ئەو هاوکارییانە بهێڵدرێنەوە، کە لەگەڵ ئامانجەکانی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەیدا یەکدەگرنەوە.
ئیلۆن مەسک، کە لەلایەن ترەمپەوە ئەرکی رێکخستنی ئابووریی ئەمریکای پێسپێردراوە، داخستنی ئاژانسی “یو ئێس ئەید”ی راگەیاند و سەرجەم کارمەندانی ئەو ئاژانسە لە رۆژی هەینیی رابردوو 31ی کانوونی دووەمەوە خراونەتە مۆڵەتی کارگێڕییەوە.
ئاژانسی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی “یو ئێس ئەید”، دەزگایەکی سەربەخۆیە و بە بڕیارێکی کۆنگرێسی ئەمریکا لە ساڵی 1961 دروستکراوە و بودجەیەکی زیاتر لە 40 ملیار دۆلاری بۆ هاوکاری مرۆیی و پەرەپێدان لە سەرانسەری جیهان خەرج دەکات.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









