
SNN-
قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، “خەڵک سیاسەتی ناوێت، حکومڕانییەکی باشی دەوێت، هاتووم پشتیوانی خۆم وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بۆ باشتر بەرێوەبردنی کەرکووک و پشتیوانیکردن لە حکومەت و ئەنجوومەنی پارێزگا و خەڵکی کەرکووک دەرببڕم”.
ئەمرۆ پێنجشەممە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیدارەی پارێزگای کەرکووک کۆبووەوە، بە ئامادەبوونی هەریەک لە محەممەد ئیبراهیم حافز، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک بەڕێوەچوو.
هاوکات، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، خۆشحاڵبووم بەو یەک تیمیەی ئەمرۆ بینیم لە نێوان ئەنجوومەنی پارێزگا و حکومەت، دڵخۆشی کردم، کە ئەو رۆحیەتە دەبینم لە نێوانیاندایە لە پێناو خزمەتکردنی کەرکووک.
قوباد تاڵەبانی وتیشی، “خەڵک سیاسەتی ناوێت، حکومڕانییەکی باشی دەوێت هەر بۆیە هاتووم بۆ ئێرە هەتاوەکو پشتیوانی خۆم وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بۆ باشتر بەرێوەبردنی کەرکووک و پشتیوانیکردن لە حکومەت و ئەنجوومەنی پارێزگا و خەڵکی کەرکووک دەرببڕم، داوا لەوانەش دەکەم کە لەدوای بریاری دادگا، بەشدارنەبوون لە کۆبوونەوەکان، بێن بەشداری بکەن لە کۆبوونەوەکاندا، بیرورای خۆیان بڵێن، رەخنەی خۆیان بگرن و چاودێرێک بن بەسەر حکومەتەوە”.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، پاش ئەنجامدانی پێداچوونەوە بە هاوکارییە دەرەکییەکانی بواری مرۆیی لە سەرانسەری جیهان، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی بودجە بۆ پڕۆژەی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









