“ئەو بڕیارانەی لەبەرژەوەندی خەڵكی هەڵەبجەن وەزارەتی دارایی جێبەجێیان ناكات”

SNN-عەلی حەمە سەعید
پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات وەزارەتی دارایی ئەو بڕیارانەی كە لە بەرژەوەندی پارێزگای هەڵەبجە دەدرێن جێبەجێیان ناكات ئەگەر بڕیاری سەرۆكوەزیرانیش بێت.
كاوە عەلی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتوو بە SNNی ڕاگەیاند: وەزارەتی دارایی هەرێم زۆرجار ئەو بڕیارانەی كە لەبەرژەوەندی هاووڵاتیانی هەڵەبجەیە جێبەجێیان ناكات، بەنمونە بڕیاری پێدانی ڕێژەی %20ی داهاتی مەرزەكان لەگەڵ ئەوەی لە 2024/2/22 كە نزیك دەبێتەوە لە یەك ساڵ دەرچووە، هەروەها نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران كە 2024/7/21 واتا شەش مانگ زیاترە دەرچووە، نەچووەنەتە بواری جێبەجێكردن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بریاری كاراكردنی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی هەڵەبجە و گواستنەوە و دامەزراندن و دابینكردنی میلاك بۆ بەڕێوەبەرایەتیش جێبەجێ نەكراوە كە 2024/7/15 دەرچووە و تەنها 15 ڕۆژ بۆ جێبەجێكردنی دیاری كرابوو، ئەوەش لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە ڕێكارەكانی تەواو نەكراوە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ئەو بڕیارانە لەكاتی خۆیاندا جێبەجێبكرانایە ئەوا ئێستا سودێكی زۆریان بۆ هاووڵاتیان و ئیدارەی پارێزگاكەش دەبوو، بۆیە كاتی ئەوە هاتووە كە ئەنجومەنی وەزیران بەدواداچوون بكات بۆ ئەو بەڵێن و بڕیارانەی كە بۆ هەڵەبجە دەركراون بەڵام جێبەجێنەكراون.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









