نوێترین زانیاری لەبارەی یەكخستنەوەی میلاكاتی جۆرە جیاوازەكانی خانەنشینانی هەرێم

SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە ئاماژە بەوەدەكات پرۆسەی گواستنەوەی خانەنشینانی سەربازی بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی دارایی نەوەستاوە و پڕۆسەكە بەردەوامە، هاوكات بەگوێرەی دواین ڕێككەوتنی هەرێم و بەغدا دەبێت میلاكاتی سەرجەم خانەنشینان یەكبخرێتەوە.
فەتحوڵاعومەر، جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە بە SNNی راگەیاند: پرۆسەی گواستنەوەی خانەنشینانی سەربازی بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی سەر بەوەزارەتی دارایی هەرێم بەردەوامی هەیە، بۆ ئەوەی سەرجەم خانەنشینانی سەربازی بگوازرێنەوە پێویستمان بەكاتی زیاتر دەبێت چونكە پێویستە سەرجەم فایل و دۆسییەكانیان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بكرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، كۆی گشتی خانەنشینانی سەربازی لەهەرێمی كوردستان ژمارەیان 120 هەزار خانەنشینە، لەو ژمارەیە 90 هەزاریان سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی وەزارەتی داراییە، بەڵام هێشتا 30 هەزار خانەنشین نەگوازراونەتەوە بۆ خانەنشینیی گشتیی وەزارەتی دارایی، لەو ژمارەیە 20 هەزار خانەنشینی یەكەی 70 و 10 هەزاری دیكەشیان سەر بەیەكەی 80ی پێشمەرگەن.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNیەكێك لە خاڵەكانی ڕێككەوتنەكەی نێوان شاندی وەزارەتی دارایی هەرێم و عێراق برتییە لەوەی كە دەبێت لە ماوەی سێ بۆ شەش مانگی ئەمساڵ سەرجەم خانەنشینانی سەربازی فایل و دۆسییەكانیان بگوازرێتەوە بۆ سەر بەرێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینان، كە سەر بەوەزارەتی داراییە، هاوكات جۆرە جیاوازەكانی دیكەی خانەنشینیش میلاكاتەكانیان لە چوارچێوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێم یەكبخرێن.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









