
عەلی خامنەیی
SNN
عەلی خامنەی رایگەیاند، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا هیچ كاریگەرییەكی لەسەر چارەسەركردنی كێشەكان نییە، دەڵێت “نابێت دانوستان لەگەڵ حكومەتێكی لەو جۆرەدا بكرێت .”
ئەمڕۆ هەینی 7ی شوبات، عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ هێزی ئاسمانی وڵاتەكەی ئاماژەی بۆ دانوستانەكان لەگەڵ ئەمریكا كرد و رایگەیاند، لە ساڵانی نەوەدەكاندا نزیكەی دوو ساڵ لەگەڵ ئەمریكا و چەند وڵاتێك دانوستاندنیان كرد، پەیماننامەیەك ئامادەكرا، بەڵام ئەمریكییەكان كاریان لەسەر ئەو پەیماننامەیە نەكرد.
وتوویەتی “لەبەرئەوە دانوستان لەگەڵ ئەمریكا زیرەكانە و شەرەفمەندانە نییە و هیچ كاریگەرییەكی لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی وڵات نییە و هیچ كێشەیەك بە دانوستان لەگەڵ ئەمریكا چارەسەر نابێت”.
ئاماژەی بەوەکردووە، مەبەست لەو پەیماننامەیە بۆ هەڵگرتنی سزاكانی ئەمریكا بوو لەسەر ئێران، بەڵام سزاكانی ئەمریكا هەڵنەگیرا، سوود لە ئەزموونەكان وەربگرن، نابێت دانوستان لەگەڵ حكومەتێكی لەو جۆرەدا بكرێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









