ئەو تۆمەتبارەی لە رێگەی پێنجوێن – سلێمانی شۆفێرێکی بریندارکرد و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا باس لە کوشتنی گروپێکی داعش دەکات
SNN
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی كه له‌ڕێگای (پێنجوێن – سلێمانی) شۆفێرێكی برینداركرد و بووه هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێل و گیانله‌ده‌ستدانی شۆفێره‌كه، دەستگیرکراوە.
ئەمڕۆ هەینی 7ی شوبات، ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی 5ی ئه‌م مانگه ڕوداوی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلی خێزانێك له‌سه‌ر ڕێگای سلێمانی – پێنجوێن بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه و برینداربونی یه‌كێك له سه‌رنشینانی، ده‌ستبه‌جێ ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ده‌ستیكرد به به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هۆكاری ڕودانی ڕوداوه‌كه”.
ئاماژە بەوەکراوە، سه‌رئه‌نجام ده‌ركه‌وت هۆكاری ڕوداوه‌كه دروستبونی شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵێ بوه له‌نێوان دو شۆفێر له‌ناحیه‌ی ناڵپارێز، یه‌كێك له‌شۆفێره‌كان به چه‌قۆ هێرشده‌كاته سه‌ر شۆفێری به‌رامبه‌ری و برینداری ده‌كات و دواتر شوێنی ده‌كه‌وێت، ده‌بێته هۆی وه‌رگه‌ڕانی و گیان له‌ده‌ستدانی شۆفێره‌كه و برینداربونی یه‌كێك له سه‌رنشینانی ئۆتۆمبێله‌كه و دواتر تۆمه‌تباری ڕوداوه‌كه هه‌ڵهاتوه.
روونیکردووەتەوە، پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه كرا و تۆمه‌تباری ڕوداوه‌كه ده‌ستنیشانكرا، تۆمه‌تبار خۆی ڕاده‌ستی هێزه‌كانی ئاسایش كرد و ڕوبه‌ڕوی یاسا كرایه‌وه.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم جەختیکردەوە “له‌ئێستادا تۆمه‌تباری ڕوداوه‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیركراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌كه‌یسه‌كه‌ی به‌رده‌وامه”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









