
گەنم و بنەتۆو
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی كەمی باران بارین و ئەگەری وشكەساڵی لە زۆرێك لە ناوچەكانی عێراق، وەزارەتی بازرگانی عێراق داوایكردووە لە جوتیاران بۆ ئەمساڵ رێژەیەكی كەمتر لە زەوییەكانیان بە گەنم بچێنن،بەوهۆیەشەوە ڕێژەی وەرگرتنی گەنم لە %50 كەمتر دەبێت لە ساڵی ڕابردوو.
ئاراز محەمەد، یەكێك لە بازرگانانی وەرگرتنەوەی گەنمی جوتیارانی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق وەزارەتی بازرگانی هەرێم ئاگاداركراوەتەوە كە بڕیاردراوە ڕێژەی وەرگرتنی گەنم بۆ لە %50 كەمبكرێتەوە، وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمیش جووتیارانی ئاگاداركردووەتەوە كە عێراق بڕیاریداوە ڕێژەی وەرگرتنی گەنم كەمبكرێتەوە، پێویستە گەنم كەمتر بچێنرێت، بڕیارەكە لەسەر بنەمای ئەوە دراوە كە ئەمساڵ وشكە ساڵییە و كێشەی ئاو هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارەكەی وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ كەمكردنەوەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆكان، وای كردووە بەشێكی زۆر لە جووتیاران گەنم نەكەن، هاوكات ئەوەشی كردوویەتی داچاندنی كەمكردووەتەوە بە بەراورد بە ساڵەكانی ڕابردوو، ئەوەش ناڕەزایی جووتیارانی لێكەوتووەتەوە.
ئەو بازرگانەی وەرگرتنەوەی گەنمی جوتیارانی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بە پێی بڕیارەكەی وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەمساڵ 400 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەردەگیرێت، لەكاتێكدا ساڵی ڕابردوو نزیكەی 800 هەزار تۆن گەنم لە سایلۆكان وەرگیراوە، هاوكات یەك تۆن گەنم لە سایلۆكان بە 850 هەزار دینار لە جووتیاران وەردەگیرێت، بەڵام لە بازار یەك تۆن گەنم بە 650 هەزار دینار دەكات.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
17كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









