ئەمڕۆ پێنجەم قۆناغی ئاڵوگۆڕی بارمتە و دەستگیرکراوەکان لە نێوان حەماس و ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت

ئازادبوونی بارمتەیەکی فەلەستین
SNN
بزووتنەوەی حەماس رایگەیاندووە، ئەمڕۆ لە پێنجەم قۆناغدا ئاڵوگۆڕی بارمتەکان کاتژمێر 10ی بەیانی بە کاتی ناوخۆی ئەو وڵاتە دەستپیدەکات، هاوکات لەبەرامبەر ئازادکردنی سێ بارمتەی ئیسرائیلی 183 بارمتە و دەستگیرکراوی فەلەستینی ئازاد دەکرێن.
ئەمڕۆ شەممە 8ی شوبات، نوسینگەی بزووتنەوەی حەماس لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، ئاڵوگۆڕی بارمتە و دەستگیرکراوەکان ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت، سێ بارمتەی ئیسرائیل ئازاد دەکرێت لەبەرامبەردا 183 دەستگیرکرا و بارمتەی فەلەستین ئازاد دەکرێن، کە لەنێویاندا 18 کەسیان سزایی بەندکردنی هەمیشەییان هەیە و 54 کەسیان سزایی درێژخایەنیان بەسەردا سەپێنراوە و 111 کەسیان لە کەرتی غەززە دەستگیرکراون.
هاوکات ئەو سێ بارمتە ئیسرائیلییە کە ئازاد دەکرێن بریتین لە: ئوهاد بن عامی و ئەلیاهو شەرابی، كە لەڕۆژی (7) تشرینی یەكەمی ساڵی (2023) لە کۆمەڵگەی بیئری بە بارمتەی گرتوون، لەگەڵ ئور لێڤی کە هەمان ڕۆژ لەکاتی بەشداریکردن لە ڤیستیڤاڵی مۆسیقای نۆڤا بە بارمەتەگیرا، ئەمڕۆ رادەستیان دەكات.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









