
SNN
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لە هەندێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت و کڕێوە دەبێت، ئەگەر هەیە بەفر بگاتە گەرمیان.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 8ی شوبات شەممە شەپۆلێکی بەفر و کڕێوە و باران بەشێکی زۆری ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، گەرمیان بە پلەی یەکەم، پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و دەوروبەریان بەپلەی دووەم و دواتر بەکاریگەری کەمتر دەگاتە ئیدارەی ڕاپەرین و کۆیە و بەشێکی سنوری پارێزگای هەولێر و هەندێک شوێنی بادینان.
ئەو شارەزایە کەشناسە دەڵێت، ” ئەگەر هەیە بەفر دابەزێتە بەشێکی زۆری گەرمیان و لە هەڵەبجە و سلێمانی بەشێکی زۆری دێهات و شارۆچکەکانیان بگرێتەوە، بەشێوەی چاوەڕوانکراو ئەگەر هەیە بەفر لەبەشێکی نزمایەکانی گەرمیان و عێراقیش بارێت موفاجەئە ڕووبدات ، هاوکات کاریگەری ئەم شەپۆلە تا کاتە جیاوازەکانی شەو دەمێنێتەوە ،بەڵام ڕەشەبا تا دوای ناوەڕاستی هەفتە و سەرمایه کەش تاکۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت.”
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









