
دەسەڵاتدارانی ویلایەتی ئەریزۆنا رایانگەیاند، لە فڕۆکەخانەی سکۆتسدەیل پێکدادان لەنێوان دوو فڕۆکەی تایبەتدا روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
بەپێی میدیا ئەمریکیەکان، یەکێک لە فڕۆکەکان خاوەندارێتیەکەی بۆ گۆرانیبێژ مۆتلی کرو ڤینس نیل- دەگەڕێتەوە.
ئیدارەی فڕۆکەوانی ئەریزۆنا لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا رایگەیاندووە، رووداوەکە کەمێک پێش کاتژمێر 3ـی پاشنیوەڕی رۆژی دووشەممە روویداوە، و دوو فرۆکە خۆیان بە یەکدا کێشاوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوەو چەند کەسێکیش بریندار بوون.
تا دێت روداوی بەیەکداکێشان وکەوتنە خوارەوەی فرۆکە لە ئەمریکا و جیهان زۆردەبن، ئەم روداوە هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی چەند رۆژ پێش ئێستا فڕۆكەیەكی سەربازی ئەمریكا بە چوار سەرنشینەوە لە فلیپین تێكشكا و سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا، پێشتریش، فڕۆکەیەکی ژاپۆنی لە فرۆکەخانەی تاکۆما لە سیاتڵ، خۆی کێشا بە کلکی فڕۆکەیەکی ئەمریکیدا، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە، ئەم ڕوداوانە دوای تەنیا لە دوو هەفتە دێن لە پێکدا کێشانی نێوان فڕۆکەیەک و هێلیکۆپتەرێکی سەربازی لە ئەمریکا، کە بووە هۆی گیان لەدەست دانی 86 کەس.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









