پەرلەمانتارێكی هەرێم: وەزارەتی دادی هەرێم، دادو بێدادیەتی بەدەست نادادییەوە

وەزارەتی داد
SNN-عەلی حەمە سەعید
پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات وەزارەتی دادی هەرێم داد و بێدادییەتی بەدەست نادادییەوە، چونكە وەك بریكاری وەزیری داد ڕایگەیاندووە بەبێ ئاگاداری ئەوان بە ئەلیكرترۆنیكردنی تاپۆكردن دراوەتە كۆمپانیایەك كە بەهۆیەوە موڵكو ماڵی هاووڵاتیان دەكەوێتە دەست كۆمپانیایەك كە هیچ زانیارییو پێشینەیەكی لامان نییە.
كاوە عەلی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی بە SNNی ڕاگەیاند: وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێم بە نهێنی و بە بێ ئاگاداری بریكاری وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێم گرێبەستێكی واژۆكردووە بۆ بەئەلیكترۆنیكردنی تاپۆكردنی موڵك و ماڵی هاووڵاتیان، هاوكات بریكاری وەزیری دارایش ئەوەی ڕاگەیاندووە كە ئەو گرێبەستە ڕەتدەكەینەوە كە بەشێوەیەكی نایاساییو بەبێ ئاگاداری ئێمە واژۆكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بریكاری وەزیری داد ئەوەشی خستووەتەڕوو كە هەنگاوی لەوجۆرە جگە لەوەی دەبێتە بەهەدەردانی سامانی وڵات، هاوكات موڵكو ماڵی هاووڵاتیان دەكەوێتە دەست كۆمپانیایەك كە هیچ زانیارییو پێشینەیەكی لامان نییە، هاوكات بەبێ ئاگاداری ئێمە وەك بریكاری وەزارەت و بەبێ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاساییو ئیداریی وەزارەتی داد ئەو كارە كراوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN بەنوسراوێكی نهێنی لەڕێگەی فەرمانگەی تەكنەلۆژیای زانیاریی لەئەنجومەنی وەزیرانەوە، بریكاری وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێم ئاگاداركراوەتەوە كە گرێبەستێك بۆ بەئەلیكترۆنیكردنی تاپۆكانی كوردستان لەگەڵ كۆمپانیایەكدا واژۆ كراوە، بەڵام بریكاری وەزیری داد جەختی لەوەكردووەتەوە كە ناكرێت ئێمە وەك بریكاری وەزارەت لەگرێبەستێكی گرنگ و هەستیاری لەوجۆرە ئاگادار نەبینو بەنهێنیو بەشێوەیەكی نایاساییو نا ئیداریی ئەنجامبدرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









