دادگای فیدڕاڵی بڕیار لە غەرامەی كامێراكانی هاتووچۆ و پشكنین “هەززە” دەدات
جاسم عەبود، سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی عێراق
SNN
سبەینێ سێشەممە، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق كۆدەبێتەوە لەسەر ژمارەیەك سكاڵا، كە 4 سكاڵایان تایبەتن بە هەرێمی كوردستان، كە یەكێكیان لەسەر هاوسەرگیری دووەم و یەكێكیان لەسەر وەزارەتی شەهیدان و و دووانیشیان لەسەر غەرامەی كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕەوی هاتووچۆیە.
بەپێی خشتەی دانیشتنەكانی دادگای باڵای فیدڕاڵی، كە لە ماڵپەڕی فەرمی دادگاكە بڵاوكراوەتەوە، یەکێک لە سکاڵاکان لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە و سکاڵاکار داوادەکات هەمواری یاسای باری کەسیی ژمارە 188 ساڵی 1959 کە تایبەتە بە وەرگرتنی ڕەزامەندیی هاوسەری یەکەم بۆ ئەنجامدانی هاوسەرگیری دووەم لەبەردەم دادگا بەنایاسایی بناسێنێت و ئەو هەموارە هەڵبوەشێنێتەوە.
سکاڵایەکی دیکە لەسەر سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری ناوخۆ تۆمار کراوە، کە سکاڵاکار دەڵێت: وەرگرتنی باج و رسوماتەکان بەگوێرەی یاسای ژمارە 86ـی ساڵی 2004 تایبەت بە تۆماری ئۆتۆمبێل نایاساییە و وەزیری ناوخۆ دەسەڵاتی ئەوەی نییە سزاکان کەم و زیاد بکات و سزادانی شۆفیر بەهۆی خێراییەوە زیاتر لەجارێک لەیەک کات و شەقامدا نایاساییە، چونکە لەسەر یەک سەرپێچی نابێت کەسێک دووجار سزابدرێت.
لە سكاڵاكەدا هاتووە: بڕیارێک دەربكرێت، کە ئەو پارەیەی هاووڵاتیان دەیدەن بەو کۆمپانیایانەی کە پشکنین بۆ باری سەلامەتی ئۆتۆمبێل دەکەن بە نادەستووری بزانێت، هەروەها دەبێت بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ لەو ڕسوماتانە بدەن کە بەپێی یاسا بەسەر هاووڵاتیاندا دەسەپێنن.
سکاڵایەکی دیکەی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان، لەسەر سەرۆکی پەرلەمان تۆمارکراوە و سکاڵاکار دەڵێت: ناوی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان نایاساییە و پێویستە بکرێتە دامەزراوەی شەهیدان و ناوی ئەنفالکراوانی لێبکرێتەوە.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









