
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی یەكێتی نشتیمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات كە بەپێی رێكەوتنی پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ، قائیمقامیەتی مەخمور پشكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانە و دوای نوسراوی بەخشینی قایمقامی ئێستای مەخمور، ئەو پۆستە دەدرێتە یەكێتی و هاوكات كاندیدیشی بۆ ئامادەكراوە.
ڕەشاد گەڵاڵی، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی قەرچوغی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بە نوسراوێكی پارێزگاری موسڵ چوار قایمقام و 10 بەڕێوەبەری ناحییەی سنورەكە لە پۆستەكانیان بەخشران، كە لەنێویاندا پۆستی قایمقامی مەخمور هەیە و بەگوێرەی ڕێككەوتنی پێكهێنانی ئیدارەی نوێی پارێزگای موسڵ ئەو پۆستە بۆ یەكێتی نشتیمانی كوردستان یەكلایی كراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد،لە ئێستادا ئەو چوار قایمقام و 10 بەڕێوەبەرەی ناحییە لە سنوری پارێزگای موسڵ لە پۆستەكانیان بەخشراون و لادراون، هاوكات نوسراویش كراوە بۆ دەستبەكار بوونی كەسانی نوێ بۆ جێگرتنەوەی ئەو كەسانەی كە لە پۆستەكانیان بەخشراون، ئێمەش لە یەكێتی نشتیمانی كوردستان كانیدیدمان پێشكەش كردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی قایمقامی مەخمور.
ئەو بەرپرسەی یەكێتی لە سنوری پارێزگای موسڵ ئەوەشی خستەڕوو، یەكێتی نشتیمانی كوردستان بۆ وەرگرتنی پۆستی قایمقامی مەخمور(سەردار سیامەند)ی دەستنیشانكردووە كە ئێستا بەرپرسی مەڵبەندی قەرەچوغە، هاوكات ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوەیە كە فەرمانی دەستبەكاربوون بۆ بەرپرسانی یەكە ئیدارییەكان دەربكرێت لە نزیكترین كاتدا.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









