نوێترین زانیاری لەبارەی گێڕانەوەی 100 هەزار دیناری مینحەی خانەنشینانی شارستانی

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لەم مانگەدا لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی شارستانی بڕی ئەو 100 هەزار دینارە بڕدرابوو كە وەك مینحە بۆ مووچەی خانەنشینان خەرج كرابوو، وتەبێژی یەكێتی خانەنشینی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات گێڕانەوەی ئەو 100 هەزار دینارە پێویستی بە بڕیارێكی سەرۆكوەزیرانی عێراقەو پەیوەندی بە یاسای هاوتاكردنی خانەنشنینی نییە.
سادق عوسمان، وتەبێژی یەكێتی خانەنشینی هەرێم، بەSNNی راگەیاند: بابەتی پێدانی بڕی 100 هەزار دینار بەو خانەنشینانەی كە مووچەكەیان لە ملیۆنێك دینار كەمترە وەك مینحەیەكی تایبەتە و لەدرەوەی پرسی یاسای هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا، هاوكات پەیوەندیی بەو ڕێككەوتنەوە نییە كە لەم چەند ڕۆژە لە نێوان خانەنشینانی هەرێم و بەغدا كراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو 100 هەزارە لە مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەران بڕدراوە، ئێستە كە رێككەوتن كراوە بەمانای گەڕانەوەی ئەو پارەیە نییە، بەڵكو دەبێت سەرۆكی حكوومەتی عێراق بڕیارێك بۆ خەرجكردنەوەی ئەو پارەیە بدات، ئەگەر بڕیاری خەرجكردنی دا ئەوا لە بۆ مانگی داهاتووش ئەو 100 هەزار دینارە دەگەڕێتەوە.
وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر سەرۆكی حكوومەتی عێراق بڕیاریدا بۆ خەرجكردنەوەی بۆ ساڵی 2025، بەپێی یاسا چەند مانگ فەوتاوە بۆیان خەرجدەكرێتەوە، هاوكات بڕیاریشە كە بە نوسراوێكی فەرمی داوا لەسەرۆكوەزیرانی عێراق بكرێت بۆ بڕیاردان لەسەر خەرجكردنی ئەو مینحەیە بۆ مانگەكانی ئەمساڵ.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









