بەهەوڵەكانی فراكسیۆنی یەكێتی گرفتێكی خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان چارەسەر كرا

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی زیاد لە شەش مانگ بوو بەبڕیارێكی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی عێراقی ڕێگە نەدەدرا بەرهەمی مریشكی زیندوو هەروەها بەرهەمی هێلكە لە كێڵگە پەلەوەرییەكانەوە ڕەوانەی پارێزگاكانی عێراق بكرێت، بەڵام دواجار بەهەوڵی فراكسیۆنی یەكێتی و وەزیری كشتوكاڵی هەرێم ئەو گرفتە چارەسەركرا.
غەریب ئەحمەد، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: چەند مانگێكە هەناردەكردنی بەرهەمەكانی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە مریشك و هێلكە ڕێگەی پێنەدەدرا ئەوەش وایكرد كە خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان هانا بۆ ئێمە بهێنن لە فراكسیۆنی یەكێتی، ئێمە وەك بەڵێنمان پێدابوون لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق دەستمان بە كفتوگۆكرد بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای زنجیرەیەك گفتوگۆی چڕو كۆبوونەوەمان وەك لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمان لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق و وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم، هاوكات بە هەماهەنگی لەگەڵ (بێگەرد تاڵەبانی) وەزیری كشتوكاڵ توانرا سەركەوتوبین لە رازیكردنی لایەنی پەیوەندیدار لە بەغدا بۆ هەڵگرتنی هەموو رێگرییەكانی بەردەم بەبازاڕكردنی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی لە لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆیەكی گرنگ بۆ پشتگیریكردنی بەرهەمهێنەرانی ناوخۆ و گەشەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ و پەلەوەری و باشتركردنی دۆخی ئابووری هەرێم.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









