ئێمە غەززە ناکڕین، بەڵکو بەباشیی بەڕێوەیدەبەین

0
77

SNN-

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، خەڵکی غەززە بۆ جێیەکی سەلامەت و خۆشگوزەران دەنێرن و لەو وێرانەیە رزگاریان دەکەن، دەشڵێت، ئێمە غەززە ناکڕین، بەڵکو بەباشیی بەڕێوەیدەبەین.

ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی لە واشنتن پێشوازی کرد لە شا عەبدوڵا، شای دووەمی ئوردن و شازادە حسەینی کوڕی

هاوکات لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ترەمپ، لەسەر جێبەجێکردنی پرۆژەکەی بۆ گواستنەوەی فەڵەستینییەکان بۆ ئوردن و میسر وتی،” ئەوان بۆ جێیەکی سەلامەت و خۆشگوزەران دەنێرن و لەو وێرانەیەی غەززە رزگاریان دەکەن، ئێمە غەززە ناکڕین، بەڵام ئیدارەیەکی باشی ئەو ناوچەیە دەدەین و سەقامگیریی بۆ دەگێڕینەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، چەندین وڵاتی دیکەی ناوچەکە و جیهان هاوکارییان دەکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە و رەتیشیکردەوە، هەڕەشەی لە میسڕ و ئوردن کردبێت بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکەی، ترەمپ پێشبینییش ناکات حەماس پابەندبێت بەو وادەیەی دایناوە بۆ ئازادکردنی بارمتەکان کە کاتژمێر 12ی رۆژی هەینییە.

هاواکت شا عەبدوڵا، شای ئوردن رایگەیاند، دوو هەزار منداڵی نەخۆشی فەڵەستینی لەخۆدەگرن کە بەهۆی جەنگەوە گرفتار بوون، میسڕ پلانێک بۆ چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ پرۆژەکەی ئەمریکا پێشکەشدەکات.

باسی لەوەشکرد، سەردانی سعودیە دەکات بۆ تاوتوێکردنی ئەوەی وڵاتانی عەرەبی چۆن مامەڵە لەگەڵ پرۆژەکەی ترەمپ و ئەمریکا بکەن، دەبێت میسڕییەکان خۆیان سەردانی واشنتن بکەن و روونیبکەنەوە چۆن دەیانەوێت مامەڵە لەگەڵ پێشنیازەکەی ترەمپ بکەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this