هەموو شتێك لەبارەی گۆڕانكاری لە مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران وهاوتاكردنی لەگەڵ عێراق

پارەی 25 هەزاری عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشكرایدەكات كە یەكێك لە داواكارییەكانی عێراق بۆ هاوتاكردنی مووچە لەگەڵ فەرمانبەرانی هەرێم ئەوەبووە كە دەبێت مووچەی بنەڕەتی و هەروەها پێدانی سەرەمووچەی ساڵانە بەفەرمانبەران هاوتای فەرمانبەرانی عێراق بكرێت، هاوكات لایەنی هەرێم ڕازی بووە بەو داواكارییە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، هەردوولایەنی وەزارەتی دارای عێراق و هەرێم گەیشتوونەتە ڕێككەوتن كە لەمەودوا لیستی مووچەی بنەڕەتی و پێدانی سەرەمووچەی ساڵانە بە فەرمانبەران هاوتای عێراق بكرێت، بۆ ئەومەبەستەش هەندێك لە فەرمانبەرانی هەرێم مووچەكانیان زیاد دەكات و هەندێكیش كەم دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو گۆڕانكارییانەی كە لە سەرەمووچە ڕوودەدات بەمشێوەیەیە، فەرمانبەرانی پلەیەك وەك خۆی ساڵانە بۆ سەرەمووچە 20هەزار دینار دەچێتە سەرمووچەكانیان، پلە دوو وەك خۆی 17 هەزار دینار و پلە سێ لە 12 هەزارەوە بووەتە 10 هەزار دینار و فەرمانبەری پلە چوار لە 10 هەزار بووەتە 8 هەزار دینار، فەرمانبەرانی پلە پێنج لە 7 هەزار بووەتە 6 هەزار دینار، فەرمانبەری پلە شەش و حەوت وەك خۆیی 6 هەزار دینار، پلە هەشت و نۆ لە 5 هەزار دینار كەمكراوەتەوە بۆ 3 هەزار دینار، هاوكات فەرمانبەری پلە 10 دەبێتە سێ هەزار دینار كە پێشتر چوار هەزار دینار بووە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی ڕوونكردەوە، لە بارەی مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران گۆڕانكاریەكان بەم جۆرە دەبن، فەرمانبەرانی پلە یەك 38 هەزار دینار لەمووچەكانیان كەمدەكات، پلەدوو 35 هەزار و پلەسێ 21 هەزاردینار كەم دەكات، بەڵام فەرمانبەران لە پلەكانی چوار تاوەكو حەوت دەستكاریی ناكرێن و مووچەی بنەڕەتییان وەكو خۆی ئەمێنێتەوە، هاوكات پلە هەشت 20 هەزار زیاد دەكات و پلە نۆ لە مووچە بنەڕەتییەكەی 25 هەزار زیاد دەبێت و پلە 10 كە دوایین پلەی وەزیفییە لە مووچەی بنەڕەتی 30 هەزار دینار زیاد دەبێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









