
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەكات دوای تێپەڕاندنی هەمواری پرۆژە یاسای بودجە لە پەرلەمان، لە ئێستادا هەرسی لایەنی عێراق و توركیا و هەرێمی كوردستان ئامادەكارییان كردووە بۆ ئەوەی لە نزیكترین كاتدا دەستبكرێتەوە بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بازاڕەكانی جیهان.
هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەSNNی رایگەیاند: دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو لە ئەنجومەنی نوێنەران هەمواری پرۆژە یاسای بودجە پەسەندكرا و لە مادەی 12 باس لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم كرابوو، لە ئێستادا سەرجەم هەنگاوەكانی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان كۆتاییان هاتووە و هەرسێ لایەنی عێراق و توركیا و هەرێمی كوردستانیش رازیین بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی هەموارەكە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لەژێرچاودێری و سەرپەرشتی كۆمپانیای سۆمۆ دەبێت، هاوكات یەكێكیش دەبێت لەچارەسەركردنی گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی هۆكاری دواكەوتنی مووچە لەكاتی خۆیدا، بۆیە بە هەناردەكردنەوەی نەوت هێندەی دیكە پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێم ئاسایی تر دەبنەوە.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم پاڵپشتییەكی باش دەبێت بۆ داهاتی عێراق، هاوكات بیانووەكانی بەغداش بۆ نەناردنی مووچە لەكاتی خۆیدا ناهێڵێت، بۆیە زۆر گرنگە هەردوو لایەنە هەرێم و بەغدا پابەند بن بەو ڕێككەوتنانەی كە بۆ چارەسەركردنی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەسەری ڕێككەوتوون.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









