وادەی دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی مانگی ڕەمەزان دیاریكرا، چوار ماددەی سەرەكیشی بۆ زیادكراوە

سەبەتەی خۆراک
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشكرایدەكات كە لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا سەبەتەی بەشە خۆراكی مانگی رەمەزان دەگاتە سەرجەم گەنجینەكانی پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان، هاوكات بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانی هەرێمیش جەخت دەكاتەوە كە هەر مادەیەكی خۆراكی لەعێراق دابەشبكرێت لە هەرێمیش دابەشدەكرێت.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو هەر بەشەخۆراكێك لە عێراق دابەشكرابێت لەهەرێمی كوردستانیش دابەشكراوە، بۆ ئەمساڵیش بەهەمان شێوە سەبەتەی خۆراكی مانگی ڕەمەزان دابەشدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە دوێنێوە فەرمانی دابەشكردنی یەكەم بەشەخۆراكی ئەمساڵمان بەدەست گەیشتووە كە بەشەخۆراكی مانگی یەكی ئەمساڵە و كۆتایی ئەم هەفتەیە دەستبەدابەشكردنی دەكرێت، كە ماددەكانی پێكهاتووە لە برنج، زەیت، دۆشاو، شەكر، لەتكەنۆك، نیسك، نۆك و فاسۆلیا.
لەلایەكی دیكەوە، محەمەد حەنوون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاندووە: بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی بازاڕ و بۆ رێگریكردن لە هەڵاوسان، پێش هاتنی مانگی رەمەزان، بڕیاردراوە رۆژی پێنجشەممە 20/2/2025 سەبەتەی خۆراكی مانگی رەمەزان دابەشبكرێت، كە 11 ماددە لە خۆدەگرێت و چوار ماددەیان نوێیە و پێكهاتووە لە ئاردی سفر، مەعكەرۆنی، شەعریە و نیشاستە و ئەو ماددانەش لەهەرێمی كوردستان دابەشدەكرێن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









