وردەكاری بەڕێوەچوونی دووەمین دیداری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات ئامادەكارییەكانی بەستنی دووەم دیداری یەكێتی دەستیان پێكردووە، بۆ ئەومەبەستەش بەدروشمی (بە دیدگایەكی نوێ بەهێزی و بەرەوپێشچوون و خزمەتگوزاری) كۆنفرانسی ناوچە جیاوازەكان بەڕێوەدەچێت، هاوكات 700 كەس لە دووەم دیداری یەكێتی بەشدار دەبن.
ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانیی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی دووەم دیداری یەكێتی دەستیان پێكردووە بۆ ئەومەبەستەش تایبەت پێكهاتوون كە كاری ئەو لیژنانە بەستنی كۆنفراسی ئامادەكارییە بۆ ئەنجامدانی دووەمین دیداری یەكێتی، هاوكات پێش ئەنجامدانی دیداری گشتی لە 11 شار و شوێنی جیاواز كۆنفرانس دەبەسترێت و یەكەمین كۆنفراسیش لە سنووری پارێزگای موسڵ بەڕێوەچووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دروشمی دووەم دیداری یەكیتی بریتیە لە (بە دیدگایەكی نوێ بەهێزی و بەرەوپێشچوون و خزمەتگوزاری) كە لە دیدارەكەدا نزیكەی 700 هەڤاڵ كە بەرپرسیارێتی جیاوازیان هەیە لەناو حزبدا بەشداری دەكەن، هاوكات دەستپێكی كۆنفرانسەكانیش بۆ دیدارەكە لەموسڵەوە دەرخەری ئەو راستیەیە كە یەكێتی بەگرنگییەوە لەم شارە دەڕوانێت.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئامانج لە بەستنی دووەمنین دیداری یەكێتی ئەوەیە كە یەكێتی بەدیدگا وخەباتێكی سیاسی نوێوە، برەو بەكاری رێكخراوەیی خۆی بدات، ئەوەش خواستی سەرجەم هەڤاڵان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەكێتییە بۆ درێژە بە سەركەوتنەكان و خزمەتكردنی زیاتری چین و توێژە جیاوازەكانی هاووڵاتیان.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









