كەمئەندامانی سەنگەری یەكەی 80ی پارتی مووچەیان وەرنەگرتووە و بەرپرسەكانیان وەڵامیان نادنەوە

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی هەفتەیەك بەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی یەك تێپەڕیوە و فەرمانبەران لەچاوەڕوانی مووچەی مانگی شوباتن، بەڵام تا ئێستا كەمئەندامانی سەنگەری سەر بە یەكەی 80ی پارتی مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە یەكێك لە كەمئەندامانی سەنگەری یەكەی 80ی سەر بە هێزەكانی پارتی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، “تا ئێستا مووچەی مانگی یەكی كەمئەندامانی سەر بە یەكەی 80 مووچەمان وەرنەگرتووە، لەكاتێكدا زۆر پێویستمان بە پارەیە و زۆربەمان كرێیچین و هیچ سەرچاوەیەكی دیكەی دارایمان نییە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لەهەولێر مووچەمان وەرگرتووە لەمانگەكانی ڕابردوودا، هاوكات تا ئێستاش چەند جاریك پەیوەندیمان بە بەرپرسانی خۆمان كردووە هۆكار چییە كە مووچەكانمان دابەشناكرێت، بەڵام ئەو بەرپرسانە هیچمان پێناڵێن و هیچ وەڵامیكی ڕوونمان دەستنەكەوتووە.
ئەو كەمئەندامەی سەر بەیەكەی 80 ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ ئەوەی هەندێك لە كەمئەندامانی سەربەو یەكەیە لە سنووری پاریزگای سلیمانی و هەلەبجە دادەنینشین و چەند جارێك سەردانی هەولێریان كردووە بۆ وەرگرتنی مووچە، بەڵام بەبێ مووچە گەڕاونەتەوە، بۆیە داواكارن لەلایەنە پەیوەندیدارەكان گرفتەكەیان چارەسەر بكەن و بۆیان ڕوونبكەنەوە هۆكار چییە مووچەی ئەوان دابەشناكرێت.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









