“پێدانی مووچەی شەش ملیۆن دینار لەدەسەڵاتی نوسینگەی سەرۆكی حكومەت نییە”

SNN-عەلی حەمە سەعید
پەرلەمانتارێك ئاماژە بەوەدەكات باواز لە ڕووە ئەخلاقییەكە بهێنین چی ڕوویداوە لەنێوان ئەو ڕاوێژكارە و بەرپرسی فەرمانگەی میدیاو زانیاری، بەڵام لەڕووی كارگێڕی و یاساییەوە لەدەسەڵاتی بەرپرسی نوسینگەی سەرۆكی حكومەت نییە مووچەیەكی شەش ملیۆنی بۆ كەسێك ببڕێتەوە.
كاوە عەلی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتوو بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە قسە لەسەر لایەنە ئەخلاقییەكە ناكەین كە چی ڕوویداوە لەنێوان ئەو ڕاوێژكارە و بەرپرسی فەرمانگەی میدیاو زانیاری، ئەوە دەبێت لە دادگا ئەو تۆمەتانە یەكلایی بكرێنەوە، بەڵام ئەوەی دەبێت زیاتر قسەی لەسەر بكریت و نەشاردرێتەوە ئەو نوسراوە نهێنیەیە كە تیایدا بە نایاسایی مووچەی زیاتر لە شەش ملیۆن دیناری بۆ كەسێك بڕیوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو نوسراوە لەڕووی كارگێڕی و یاساییەوە تەواو هەڵەیە چونكە بەگوێرەی یاسای چاكسازی لە مادەی 12 بڕگەی یەكەم، دامەزراندن لە ئەركی بەڕێوەبەری گشتی و ڕاوێژەكار ڕادەگیرێت، تەنها لەحاڵەتێكدا نەبێت ئەو كەسە جێگاكەی چۆڵ بووبێت، بەڵام ئەمە پێشتر جێگای نەبووە تا چۆڵ ببێت بەڵكوو گرێبەستی لەگەڵ كراوە كە ئەوەش جارێكی دیكە هەڵەیەكی دیكە یەو لەوەش هەڵەتر ئەوەیە كە نوسراوەكەش بە نهێنی كراوە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، لەهەمووی عەیبەتر ئەوەیە كە لەهیچ شوێنێك ئەو دەستەڵاتە نەدراوە بە بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆكی حكومەت بتوانێت نەك مووچەیەكی شەش ملیۆنی بەڵكوو مووچەیەكی 500 هەزاریش بۆ كەسێك ببڕێتەوە، لەكاتێكدا ئەو نوسراوە ئاراستەی سەرۆكی حكومەت نەكراوە، بەڵكوو بەناوهێنان داوا لە ( شەعبان چاڵی) كراوە كە ڕەزامەندی بدات بە پێدانی ئەو مووچەیە بەو ڕاوێژكارە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









