لەسەر بەكارهێنانی سوپا بۆ دژایەتیكردنی جوتیارانی كورد، داوای بانگهێشتی وەزیری بەرگری عێراق دەكرێت

سۆران عومەر
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای عێراق لە سنوری سەرگەڕان و شەناغە، ڕیگرییان لە جوتیارانی كورد كرد كە بچنەوە سەر زەوییەكانیان، پەرلەمانتارێكی كورد ئاماژە بەوەدەكات پێویستە هەموو لایەنە كوردییەكان ئەم بابەتە بەجدی وەربگرین و بانگهێشتی وەزیری بەرگری بكەین بۆ پەرلەمان.
سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەو ڕۆژەی كە دەنگمان بەیاسای گێڕانەوەی موڵك بۆ خاوەنەكانی دا كە 11 بڕیاری حزبە بەعسی لەناوچوو هەڵدەوەشێنێتەوە، پەرلەمانتارانی سونەی كەركوك هەڕەشەی خوێنڕشتنیان كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆیە سوپاش بەكاردەهێنن چونكە وەزیری بەرگری سونەیەو لەخۆیانە، پێویستە هەموو لایەنە كوردیەكان ئەم بابەتە بەجدی وەربگرن و بزانن كە سونە لێناگەڕێ ئەو یاسایە جێبەجێ بكرێت و نایەڵێت ئەو زەویانە بۆ خاوەنەكانی بگەڕێتەوە ئەگەر بەرامبەریان نەوەستینەوە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێویستە هەموو پەرلەمانتارانی كورد ئیستجوابی وەزیری بەرگری بكەین لەسەر بەكارهێنانی سوپا لەم بابەتەدا.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









