
جەمال کۆچەر
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لێژنەی دارایی پەرلەمانی ئاماژە بەوە دەكات، سەرۆكی هەرێم نەیتوانی گرفتی مووچەی مانگی 12 چارەسەر بكات ئیتر چۆن بە لیژنەیەكی لاوەكی چارەسەر دەكرێت، جەختیش دەكاتەوە ئەو لیژنەیەی كە بۆ بەدواداچوونی مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردووی فەرمانبەرانی هەرێم پێكهات تەنها بۆ كات كوشتن دروستكرا.
د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی و هاوكات ئەندامی لیژنەی لاوەكی بۆ چارەسەری مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو لیژنە لاوەكییەی كە بۆ بەدواداچوون و چارەسەركردنی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی هەرێم دروستكرا، تەنها بۆ كات كوشتن و لەبیربردنەوەی ئەو بابەتەبوو، چونكە تا ئێستا ئەو لیژنەیە تەنها یەك كۆبوونەوەشی بۆ ئەو بابەتە نەكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەردانەكەی سەرۆكی هەرێم بۆ بەغدا نەیتوانی گرفتی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر بكات، ئیتر لیژنەیەكی لاوەكی لە لیژنەی دارایی چۆن دەتوانێت ئەو گرفتە چارەسەر بكات هەرچەندە چارەسەركردنیشی لەلایی ئێمە نییە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، (تەیف سامی) وەزیری دارایی عێراق چەندین جار و لە چەندین بۆنەدا بە بەرپرسانی هەرێمی ڕاگەیاندووە كە بابەتی مووچەی مانگی 12 لای ئێمە داخراوە و پارەمان بۆ ئەو مانگە ناردووە، بۆیە باسكردن لە مووچەی مانگی 12 هیچی تێدا بەسەر نییە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









