کێشەی مووچەی خانەنشینانی یەكەی 70 بەتەواوی چارەسەركرا و دەخرێنە سەرخانەنشینی پێشمەرگە

مووچە بودجە
وSNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی تاوەکو ئێستا بەشێك لە خانەنشینانی یەكەی 70 هێشتا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە، بەڵام بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم دڵنیایی دەدات لەوەی كە گرفتی ئەو خانەنشینانە بەیەكجاری چارەسەركراوە و شتێك نامینێت بەناوی خانەنشینی یەكەی 70 و 80 ، سەرجەمیان دەخرێنە سەر خانەنشینی پێشمەرگە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو گرفتی دابەشنەكردنی مووچەی بەشێك لە خانەنشینانی یەكەی 70 لەمانگی یەك بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە وەزارەتی دارایی هەرێم لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی سەربازی سەرقاڵی گواستنەوەی دۆسیەی سەرجەم خانەنشینانی یەكەی 70 و 80-یە بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی پێشمەرگە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەی ئەو خانەنشینانەی یەكەی 70 و 80 دەگاتە نزیكەی هەشت هەزار خانەنشین، مانگی پێشوو ژمارەیەكیان فریاكەوتن دۆسیەكانیان بگوازرێتەوە سەر خانەنشینی پێشمەرگە و بۆ ئەم مانگەش بەشێكی دیكەیان دۆسیەكانیان دەگوازرێتەوە لەمانگەكانی داهاتووش سەرجەمیان دەخرێنە سەر بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی پێشمەرگە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، لەمەودوا شتێك نامێنێت بەناوی مووچەی خانەنشینی یەكەی 70 و 80، بەڵكوو سەرجەمیان دەخرێنە سەر خانەنشینی پێشمەرگە، لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە ئەوانیش مووچەكانیان وەردەگرن، هاوكات مووچەكانیشیان بەگوێرەی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق دەبێت كە لەهەرێمی كوردستان و عێراق كاری پێدەكرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









