سودانی پەیامێک لەبارەی کێشەی جوتیارانی کەرکوکەوە رادەگەیەنێت

SNN
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی کێشەی جوتیارانی کورد لە کەرکوک پەیامێک و چەند رێنوێنییەک ئاراستەی لایەنەکان دەکات.
سودانی لە پەیامەکەیدا کە ئاراستەی فەرماندەی هاوبەشی هێزە عێراقییەکان دەکات لە کەرکوک، کە لیژنەیەکی لێکۆلێنەوەی هاوبەش پێکبهێندرێت کە نوێنەرایەتی هەموو لایەنەکان بکات، بەدواداچوون بۆ ئەو رووداوە بکات کە لە سنوورەکانی کەرکوک روویداوە و رێگربوون لە ژمارەیەک جوتیار تا کارەکانی خۆیان ئەنجام بدەن.
سودانی لە پەیامەکەیدا روونیشی دەکاتەوە، کە بریکاری وەزارەتی داد-ی عێراق ڕەوانەی پارێزگای کەرکوک بکرێت بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست سەبارەت بەو زەویانەی بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان هەرێمە فیدراڵییەکان و هەرێمی کوردستانە”.
هەر لە درێژەی پەیامەکەدا سودانی داوا لە هێزە ئەمنییەکانمان دەکات، کە بریتین لە سوپا، ناوخۆ، پێشمەرگە، هێزەکانی بەرگری شارستانی، دەزگا ئەمنییەکان و هەواڵگری، پابەندی یاسا و ڕێنماییەکان بن، ژیرانە و نیشتمانپەروەرانە مامەڵە بکەن، هەروەها دەرفەتی ئەو کەسانە پووچەڵ بکەنەوە کە لە چاوەڕوانیدان و لە ئاوە پڕ لە کێشەکاندا ماسی دەگرن. هەروەها داوا لە هەموو لایەنەکان و هێزە سیاسییەکان دەکەین کە ژیر و ئارام بن، ئەولەویەت بدەن، بەرژەوەندییە باڵا نیشتیمانییەکان، پابەندبوون بە یاسا و دەستوور، و کاردەکەن بۆ پشتگیریکردنی هێزە ئەمنییەکان لە پاراستنی هەموو دەستکەوتە ئەمنییەکان و ئامانجە نیشتمانییە هاوبەشەکان.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









