پارێزگاری سلێمانی: ئەو بانکەی لە سلێمانی دەکرێتەوە ناوەندێکی نێودەوڵەتی دارایی و بازرگانی دەبێت

سلێمانى، پایتهختى رۆشنبیرى ههرێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-
پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، ئهمڕۆ “ناوەندێکی نێو دەوڵەتی” له شارهكه دەکرێتەوە بۆ کاری بازرگانی و دارایی. بەگوێرەی زانیاریەکان كردنهوهی ئهو ناوهند پهیوهندی به لقی بانكهكانی ڕهشید و ڕافیدهینهوه نییه.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، “ئەو بانکەی دەکرێتەوە ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانییە، ئەم شوێنە یەکەم جارە بەم شێوازە و بەم ناوەرۆک و پسپۆڕییە لە ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە”.
وتیشی، “هەمو بانکەکان و بۆرسەکان و هەمو بوارەکانی وەبەرهێنان و دارایی و بازرگانی دەتوانن بەش و لق لەم بانکە بکەنەوە، بەپێی ئەو ڕێکارانەی کە بۆ کردنەوەی لق بە پێی یاساکانی فیدڕاڵ و هەرێم دیاری کراون”.
لای خۆشیەوە، د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: تا ئێستا ڕەزامەندی حكومەتی عێراقی نییە بۆ كردنەوەی لقی بانكەكانی ڕافیدەین و ڕەشید و بانكی بازرگانی عێراق TBIی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان، بۆیە ئەوەی دەوتریت لقی ئەو بانكانە لە سلێمانی دەكرێتەوە دوورە لەڕاستییەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمڕۆ عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی دێتە سلێمانی، بەلام هاتنی ناوبراو بۆ كردنەوەی لقی ئەو بانكانە نییە وەك ئەوەی بەو جۆرە بلاوكراوەتەوە لە هەندێك دەزگای ڕاگەیاندن، بەڵكوو هاتنەكەی پەیوەندی بەكردنەوەی سەنتەرێكی بازرگانییەوە هەیە لە شاری سلێمانی.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









