
بەفر
SNN-
شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند: شەپۆلێکی سەرما و بەفر بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بەفر لە سەنتەری شارەکان دەبارێت و لە هەندێک شوێنی ناوچه شاخاویه‌كان و كوێستانه‌كان ئه‌گه‌ری زیاتر له 25 سم به‌سه‌ره‌وه‌یه كه هه‌ندێ ناوچه ده‌گاته مه‌ترێك و داواشدەکات دوو رۆژ پشوو رابگەیەندرێت.
محەمەد کەمال، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، لە قۆناغی یەکەمی شەپۆلەکە، به‌هۆی كاریگه‌ری ناوچه‌یه‌كی په‌ستان نزمی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه پێشبینی ده‌كه‌م له ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی بكه‌وێته ژێركاریگه‌ری شه‌پۆلێكی بارانبارین و باران له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ببارێت به‌بڕی جیاواز و ناوبه‌ناوو به‌تایبه‌تیش كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ره‌كه‌وێت و هه‌ندێ كات ئه‌گه‌ری تاوه بارانی به‌خوڕ هه‌یه، هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رما له‌م قۆناغه‌ی داباریندا 4 پله سلیزی نزمه‌بیته‌وه و ئه‌گه‌ری بارینی به‌فر له‌ته‌واوی ناوچه شاخاویه سنوریه‌كان هه‌یه له‌كاته‌كانی شه‌وی پێنجشه‌مه له‌سه‌ر هه‌ینی ئه‌گه‌ری بارینی به‌فر هه‌یه له‌وو ناوچانه‌ی له 1000 مه‌تر به‌رزن له‌سه‌ر ئاستی ڕوی ده‌ریاوه و به‌رگی سپی ده‌پۆشن وه باران و به‌فر به‌شێوه‌ی پچرپچڕ به‌رده‌وامه تاوه‌كوو ئێواره‌ی هه‌ینی 21ی2ی2025 پاشان ئه‌گه‌ری ئاسایی بونه‌وه‌ی كه‌ش و هه‌وا هه‌یه .
هەروەها له 22ی2ی2025 تاوه‌كوو 23له‌سه‌ر24ی2ی2025 ده‌ستپێده‌كات پێشبینی ده‌كه‌ین بارسته هه‌وایه‌كی جه‌مسه‌ری قوتبی (سیبریای ڕوسیا ) بگاته ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پله‌كانی گه‌رما 13 پله نزمبێته‌وه و كه‌شێكی زستانی زۆر سارد سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان داپۆشێت و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما و هه‌بوونی هه‌وری پێویست پێشبینی بارینی به‌فر له‌ته‌واوی ناوچه شاخاوییه‌كان و سه‌نته‌ری شاره‌كانی ( سلیمانی و هه‌ولێر و هه‌ڵه‌بجه و دهۆك و سۆران و به‌شێكی ئیداره‌ی ڕاپه‌رین و به‌رزایه‌كانی گه‌رمیان و ده‌شتی كه‌ركوك و پێنجوین ) له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه سنوری ئه‌م شوێنانه‌ی ناومبردن ده‌كه‌م و به‌رگی سپی ده‌پۆشن , هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رما به‌جۆرێك نزم ده‌بنه‌وه كه رۆژانی 22 تا 25ی مانگ به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له شاره‌كان ته‌نها 0 بۆ 2- ژێر سفره و نزمترین پله‌ی گه‌رماش 18- ژێر سفری سلیزییه كه ئه‌مه‌ش دابه‌زینیكی به‌رچاووه و له‌چه‌ند سالی پیشوو كه‌م وێنه بووه كه ئه‌گه‌ری به‌ستن و شه‌خته‌یه‌كی زۆر هه‌یه.
ئەو کەشناسە داواش لە هاووڵاتییان دەکات کە رۆژانی 22 تا 25 ی مانگ به‌هۆی دابه‌زینی زۆری پله‌كانی گه‌رما و بارینی به‌فره‌وه داوام له خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی هه‌ریمی كوردستان هه‌یه به‌هیج جۆریك ناوچه به‌رز و شاخاویه‌كان به‌كارنه‌هێنن و هاتوچۆ به‌گشتی رابگرن هه‌روه‌ها پێشنیاره‌كه‌م رۆژانی 23 و 24ی مانگ پشووی فه‌رمی بێت به‌هۆی سه‌رمای توند و دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما ڕاسته هه‌ندی كات ئاساییه و به‌فر و باران ناباریت، به‌لام دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما و رودانی شه‌خته زۆر پێویسته و گرنگه كه هاووڵاتییان و خویندكاران و مامۆستایان له ماڵه‌وه بمیننه‌وه و سه‌رما تونده‌كه‌یان به‌رنه‌كه‌وێت، شه‌پۆله‌كه له شه‌وی 24ی2یش2025 كۆتایی پێدی و سه‌رماش به‌رده‌وام دەبێت.
هه‌ندێك كات خێرایی با به‌رێژه‌ی 23km له‌سه‌عاتێكدا چالاكه و به‌رده‌وام هه‌ست به‌سه‌رمای توند ده‌كرێت
پێشبینی بڕی باران له ئه‌مرۆ پێنجشه‌مه تاوه‌كوو 24ی2ی2025 به‌م جۆره‌یه ده‌بێت :
هه‌ولێر :15 بۆ 20 ملم
سلێمانی : 25 بۆ 30 ملم
كه‌ركوك : 19 بۆ 26 ملم
هه‌ڵه‌بجه : 35 بۆ 48 ملم
دهۆك : 15 بۆ 20 ملم
سۆران : 27 بۆ 35 ملم
گه‌رمیان : 22 بۆ 28 ملم
ڕاپه‌ڕین : 35 بۆ 42 ملم
پێشبینی بارینی به‌فریش به‌م جۆره‌یه :
سلێمانی : 5 بۆ 7 سم
هه‌ولێر : 1سم
دهۆك : كڕێوه بۆ 1 سم
هه‌ڵه‌بجه : 3 سم
هه‌رچی ناوچه شاخاوییه‌كان و كوێستانه‌كان ئه‌گه‌ری زیاتر له 25 سم به‌سه‌ره‌وه‌یه كه هه‌ندێ ناوچه ده‌گاته مه‌ترێك
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









