“تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاری دادگای فیدراڵییە و هەردەبێت جێبەجێبكرێت”

0
384

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی لیژنەیدارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بابەتی توتینكردنی مووچەی فەرمانبەران، لەلایەن دادگای فیدراڵی عێراقییەوە یەكلایی كراوەتەوە كە دەبێت ئەو بابەتە تێكەڵ بە هیچ گفتوگۆ و ململانێیەكی سیاسی نەكرێت ومووچەخۆرانی هەرێم وەك عێراق دەبێت مووچەكەیان تەوتین بكرێت.

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: دادگای فیدراڵی لەیەكەم بڕیارییەوە تا كۆتای بڕیاری كە بەرلەچەند ڕۆژێك دەریكردووە لەبارەی تەوتینی مووچەی فەرمانبەران لەهەموو بڕیارەكانیشدا جەختی لەوەكردووەتەوە كە دەبێت مووچەی فەرماتبەرانی هەرێم هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق تەوتین بكرێن ئەمە یەكلایی بووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی و هەروەها ئەو نوسراوانەشی كە لەو بابەتەدا دەریكردوون جەخت لەوەكراوەتەوە كە دەبێت هەموو مووچەخۆرانی هەرێم وەكو عێراق مووچەكەیان تەوتین بكرێت بۆیە لیكدانەوەی دیكە هەڵناگرن.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، دادگای باڵای فیدراڵی لە بڕیارەكانیدا جەختی لەوەكردووەتەوە كە دەبێت تەوتین بەو ڕیكارانەبێت كە لە بانكە فیدراڵییەكان بكرێن و لەهیچ نوسراو بڕیارێكدا باس لە بانكی ئەهلی نەكراوە، چونكە فەرمانبەرانی عێراقیش لە بانكە فیدراڵییەكان تەوتی مووچەكانیان كراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this