نوێترین زانیاری لەبارە گێرانەوەی ئەو 100 هەزارەی لەمووچەی خانەنشینان بڕدرا لەمانگی یەك

مووچە بودجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی لە دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ بڕی 100 هەزار دینار لە مووچەی سەرجەم ئەو خانە نشینانە بڕدرا كە مووچەكانیان كەمترە لە ملیۆنێك دینار، بەلام بۆ مانگی دووش بەهەمان شێوە ئەو 100 هەزار دینارە خەرجناكرێتەوە، بەرپرسیكی وەزارەتی دارایش هۆكارەی بۆ SNNئاشكرا دەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بڕی ئەو 100 هەزار دینارەی كە بۆ مووچەی خانەشنیان زیاد كراوە بە بڕیاریكی تایبەتی ( محەمەد شیاع سودانی) سەروكوەزیرانی عێراق بووە و پەیوەندی بە یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراقەوە نییە و وەك مینحەیەك خراوەتە سەر مووچەی خانەنشینی.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر بڕەپارەیەك بە یاسا بڕیاری لەبارەوە نەدرابوو یاخود ناوی مینحەی لێنرابوو ئەوا دەبێت ساڵانە بڕیاری نوێ بۆ خەرجكردنی ئەو مینحەیە دەربكرێت، بەڵام تا ئێستا سەرۆكوەزیرانی عێراق واژۆی لەسەر ئەو نوسراوە نەكردووە كە تایبەت بە خەرجكردنەوەی ئەو 100 هەزار دینارەی كە دەچێتە سەر مووچەی ئەو خانەنشینانەی مووچەكانیان لە ملیۆنێك دینار كەمترە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، بەدڵنیاییەوە بۆ مانگی شوباتیش پێدانی ئەو 100 هەزار دینارە بە خانەنشینان جێبەجێ ناكرێت، بەڵام ئەگەر سەرۆ وەزیران بڕیار لەسەر خەرجكردنی بدات ئەوا سەرجەم ئەو 100 هەزار دینارانەی خەرج نەكراون بۆیان خەرجدەكرێتەوە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









