
ئەمڕۆ،شەممە حەوتەم پرۆسەی ئاڵوگۆڕی بارمتە و زیندانییە فەلەستینییەكان بەڕێوەدەچێت.
حەماس لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ شەممە لەچوارچێوەی ئاگربەستی غەززە، هەریەک لە ئیلیا کۆهین، تەل شوهام، عومەر شاهیم ، عومەر وێنکەرت، هیشام ئەل سەید، ئاڤێرا مانگیستوو ئازاد دەکات.
ئەمڕۆ شەممە, کاتژمێر 11:00 حەوتەمین قۆناغى ئازادکردن لەنێوان ئیسرائیل و حەمماس بەپێی ئاگربەستى نێوانیان بەڕێوەدەچێت، چوار لەو بارمتانەى حەمماس ئازادیان دەکات لەدواى روداوەکانى ئۆکتۆبەرەوە بارمتەن و دوانیشیان ماوەى 10 ساڵە لەژێر دەستى حەمماسدان.
لەبەرامبەردا، ئیسرئیل 602 زیندانیی حەمماس ئازاد دەکات کە بەشێکیان سەرکردەى حەمماسن و زیاتر لە 20 ساڵە لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستبەسەرن، لەو ژمارەیەش 108 زیندانییان دەبرێنە دەرەوەى خاکى فەڵەستین.
لەسەرەتاى دەستپێکردنى ئاگربەستى نێوان حەمماس و ئیسرائیل کە لە 19ـى مانگى رابردو دەستیپێکرد؛ حەمماس 22 بارمتە و چوار تەرمى بەرامبەر هەزار و 100 زیندانیی و بارمتەى فەڵەستینى ئازاد کردوە، دەبێت پێش کۆتاییهاتنى قۆناغى یەکەمى ئاگربەست، حەمماس 33 بارمتەر و تەرمى هەشت ئیسرائیلى ئازاد بکات و لە بەرامبەریشدا هەزار و 900 فەڵەستینى ئازاد بکرێن.
بەهۆى هێرشەکەى حەمماس لە 7ـى ئۆکتۆبەرى 2023، هەزار و 214 ئیسرائیلى کوژران، دواتر بەهۆى هێرشەکانى ئیسرائیل بۆسەر کەرتى غەززە 48319 کەس کوژراون و ئەمەش وێرانکاریی مرۆیی لە کەرتەکە دروستکردوە.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









