
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ناكرێت فشار لەسەر فەرمانبەرانی هەرێم دروستبكرێت بۆ ئەوەی هەماری من پڕبكەنەوە، چونكە دادگای فیدراڵی لە دواین بڕیاری خۆیدا لەو بارەیەوە فەرمانبەرانی سەر پشككردووە لە هەڵبژاردنی هەر بانكێك بۆ تەوتین.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ناكرێت هیچ لایەنێك فشار لەسەر فەرمانبەرانی هەرێم بكات بۆ ئەوەی ناچاریان بكات بانكێكی دیاریكراو هەڵبژێرن بۆ ئەوەی مووچەكانیانی تێدا تەوتین بكرێت، چونكە لە دواین بڕیاری دادگای فیدراڵی كە لەو بارەیەوە دەركراوە جەختی لەوەكردووەتەوە كە، مووچەخۆران ئازادن لە هەڵبژاردنی بانكێك بۆ تەوتینكردنی مووچەكەیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر بەفەرمی لقی بانكەكانی رەشید و رافیدەین و بانكی بازرگانی عێراق TBI لە هەرێمی كوردستان بكرێنەوە، ئەوا مووچەخۆران دەتوانن مووچەكەیان تەوتین بكەن لەسەر ئەو بانكەی كە خۆیان دەیانەوێت هەڵیدەبژێرن مانگانە مووچەكەیان وەربگرن.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی باسی پرۆژەی هەماری من نەكراوە، بەڵكوو جەخت لەوەكراوەتەوە كە مووچەخۆر ئازادە لە هەڵبژاردنی بانكێك بۆ تەوتینكردنی مووچەكەی، هاوكات دەشبێت ئەو بڕیارە جێبەجێبكرێت لەداهاتوودا چونكە ناكرێت درێژە بدرێت بەم جۆرە دابەشكردنەی مووچە كە ئێستا هەیە.
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









