
SNN-
دوێنێ دووشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی چاوی کەوت بە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا و گفتوگۆیان لەسەر ئۆکرانیا و پرسی وزە و ئاسایش کرد، دواتر، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: ئاشتی لە ئۆکراینیا نزیکە.
ترەمپ باسی لەوە کرد کە ڕێککەوتنێکی بەرچاوی دابەشکردنی داهات لەگەڵ ئۆکرانیا “زۆر نزیکە” لە کۆتاییهێنان. ناوبراو ئەم قسانەی لە میانەی دیدارێکی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا کرد کاتێک لە ئۆفیسەکەی خۆی لە کۆشکی سپی وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانانی دایەوە.
جگە لەوەش ترەمپ ئاماژەی بەوەدا کە ڕەنگە لە کۆتایی ئەو هەفتەیەدا یان هەفتەی دواتر لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی کۆببێتەوە بۆ ئەوەی بە فەرمی ڕێککەوتنەکە کۆتایی پێبهێنێت.
وتیشی:”ڕەنگە ئەم هەفتەیە یان هەفتەی داهاتوو بێت بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە، ئەمەش شتێکی خۆش دەبێت.” ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕوان دەکات چاوی بە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیاش بکەوێت”
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساش رایگەیاند: ئەوروپا ئامادەیە خەرجییەکانی بەرگری زیاتر بکات، بەڵام ڕایگەیاند، هیوادارە بەشداری”بەهێز”ی ئەمەریکا لە دەستەبەرکردنی هەر ڕێککەوتنێکی ئاشتی لە ئۆکرانیادا هەبێت.
ماکرۆن ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ ترەمپ گفتوگۆ لەسەر “ئاشتی درێژخایەن” لە ئۆکرانیا دەکەن بەڵام بۆ ئەوە کیێڤ “دەبێت بەشداربێت” لە گفتوگۆکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە.
لە هەمان کاتدا ترەمپ ئاماژەی بەوە کردووە، ڕوسیا ئامادەیە ئەو سەربازە ئەوروپیانەی لە ئۆکرانیا جێگیرکراون وەک گەرەنتی ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکان قبوڵ بکات، هەروەها ڕایگەیاندووە، ڤۆلۆدیمێر زێلنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا دەتوانێت هەر لە سەرەتای “ئەم هەفتەیە یان داهاتوو” سەردانی کۆشکی سپی بکات.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









