
لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی دووەمین دیداری گشتی یەكێتی، وابڕیارە كە سبەی چوار شەممە لە قەزای كۆیە و هاوكات ڕۆژی پێنج شەممەش لە شاری هەولێر كۆنفرانسی تایبەت بەو پرسە بەڕێوەبچێت، بەرپرسێكی یەكێتی نشتیمانی كوردستانیش جەخت لەوەدەكاتەوە دیداری یەكێتی حزبەكەمان دەباتە قۆناغێكی نوێوە.
فەهمی بورهان، لێپرسراوی سكرتارییەتی دووەمین دیداری یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانمان بۆ بەڕێوەچوونی دوومین دیداری یەكێتی، تا ئێستا لەدوو ناوچەی جیاواز كۆنفرانسمان ئەنجامداوە كە كۆنفرانسی یەكەم لە سنوری پارێزگای موسڵ و دووەمیش لە پارێزگای دهۆك بوو، هاوكات سبەینێ و دوو سبەینێش لە سنوری پارێزگای هەولێر بەهەمان شێوە كۆنفراسی ئامادەكاری بەڕێوە دەبەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی چوارشەممە لە شاری كۆیە و دوو سبەی پێنج شەممە لە شاری هەولێر كۆنفرانسی ئامادەكاری دووەمین دیاری یەكێتی بەڕێوەدەچێت كە تیایدا ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتی لەسەر ئاستە جیاوازەكان تیایدا بەشدار دەبن و گفتوگۆ لەسەرئەو بابەتانە دەكرێت كە بۆ دیدارەكە ئامادە كراون.
لێپرسراوی سكرتارییەتی دووەمین دیداری یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، لەهەموو ئەو لەكۆنفرانسانەی كە لە داهاتوودا لە شاروشارۆچكەكان ئەنجامی دەدەین، گفتوگۆی جدی دەكرێت بۆ زیاتر بەهێزكردنی یەكێتی، ئەوەش بە ئامانجی ئەوەی كە بەتێڕوانێكی جیاوازو سیاسەتێكی نوێوە یەكێتی بگوازێتەوە بۆ قۆناغێكی نوێ.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









