لەتیف نێروەیی: په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌یامێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بوو

لەتیف نێروەیی،
SNN-
لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: ” په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌یامێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بوو، كه ئاڕ‌استه‌ی هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان و رۆژئاوای كوردستانی كرد، له‌سه‌ر باشووری كوردستان تیشكی خسته‌سه‌ر گرنگی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عیراق و داوایكرد كورد له‌به‌غدا له‌چوارچێوه‌ی یه‌ك هاوپه‌یمانێتیدا خه‌بات بكات بۆ پاراستن و به‌دیهێنانی مافه ره‌واكانی گه‌لی كوردستان.”
له‌تیف نێروه‌یی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له وتارێكدا كه له PUKMEDIA بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌باره‌ی وته‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌كۆنفرانسی دیالۆگی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات: “سه‌رۆك بافڵ تاڵه‌بانی له‌كۆنفرانسی دیالۆگی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا، به‌شێوه‌یه‌كی روون و راشكاو، سیاسه‌ت و نه‌خشه‌ڕ‌ێگاو ستراتیژییه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی له‌چوارچێوه‌ی دیبه‌یتێكدا خسته‌ڕ‌وو، ستراتیژییه‌تی سه‌رۆك، خۆی له‌چه‌ند پرس و په‌یامێكی نه‌ته‌وه‌یی، نیشتمانی، سیاسی، ئه‌منی، ئیداریی و یاسایی، په‌یوه‌ندییه‌كان و دیپلۆماسیدا ده‌بینییه‌وه له‌سه‌ر كۆی ئه‌و پرسانه وه‌ڵامه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی جۆرێك له گه‌شبینیی پێوه دیاربوو، هۆكاری ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه، كه تاكه بژارده‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، هه‌ڵبژاردنی رێچكه‌ی ئاشتی و یه‌كتر قبووڵكردن و دانوستانێكی جددییه به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌رێككه‌وتن.”
باسی لەوەشکردووە، “سه‌رۆك بافڵ تاڵه‌بانی، ئه‌م جاره‌ش له‌به‌غداوه‌و هاوشێوه‌ی كۆنفرانسی میونشن، رۆژئاڤای كوردستانی له‌بیرنه‌كردو جارێكی دیكه سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی یه‌كێتی سه‌باره‌ت به پرسی رۆژئاڤا به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فافانه خسته‌ڕ‌وو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داوایكرد كوردانی رۆژئاڤا به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكبهێنن و به یه‌كگرتوویی رووبكه‌نه دیمه‌شق و به‌رگریی له‌مافه ره‌واكانی گه‌لی كورد له‌و به‌شه‌ی كوردستان بكه‌ن.”
هاوکات لە وتارەکەی لەتیف نێروەیدا هاتووە: “ئه‌وه‌ی كه زیاتر دیداره‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند كرد، خستنه‌ڕ‌ووی هه‌ڵوێستێكی هاوسه‌نگی یه‌كێتی بوو له‌سه‌ر ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و كۆماری ئیسلامیی ئێران و دیدگای خۆی خسته‌ڕ‌وو، كه ده‌كرێت ئه‌م دوو وڵاته له‌ڕ‌ێگه‌ی دانوستانه‌وه بگه‌نه ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی و ئه‌مریكای به‌وه دڵنیاكرده‌وه كه ئێران ناخوازێت چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ستبهێنێت و له‌به‌رامبه‌ردا كۆماری ئیسلامیی ئێرانیشی دڵنیاكرده‌وه كه ئیداره‌ی سه‌رۆك تره‌مپ ناخوازێت كێشه‌كان له‌ڕ‌ێگه‌ی جه‌نگ و زمانی چه‌كه‌وه چاره‌سه‌ربكرێن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
16كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









