ئەپیکور لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

SNN
ئەپیکور لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمەوە رایگەیاند “پاڵپشتی و پێشوازی لە هەوڵەکانی مارکۆ روبیو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەکەین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستاندا”.
ئەمڕۆ هەینی 28ی شوبات، کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) رایگەیاند: پاڵپشتی و پێشوازی لە هەوڵەکانی مارکۆ روبیو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەکەین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و لە نێویانشیاندا پەیوەندی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە 25ی شوباتی 2025 بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان”.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەشهاتووە، بەگوێرەی بانگەوازەکە کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، لەگەڵ لایەنی عێراقی رێککەوتوون لەسەر پێویستی و خێرایی دووبارە دەستپێکردن بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگای بۆری عێراق-تورکیاوە، هەروەها رێزگرتن لە مەرجی گرێبەستی کۆمپانیا ئەمریکییەکان کە لە عێراق کاردەکەن بۆ راکێشانی وەبەرهێنانی زیاتر.
پێشتر ئەپیکور لە راگەیندراوێکدا ئامادەیی خۆیان بۆ هەناردەکردنى نەوتى هەرێمى کوردستان بۆ بەندەرى جەیهان دەربڕیی و رایگەیاند، “ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆریی عێراق – تورکیا، لەدوای گەیشتنە رێککەوتنێک کە مەرجەکانی ئابووری و بازرگانی و گرێبەستی کۆمپانیاکانی ئەندام لە کۆمەڵەکەمانی تیادا بچەسپێندرێت”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








