
گوندنشین
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، بەراورد بە عێراق هەرێمی كوردستان رێژەی گوندنشینی كەمترە، بۆیە ئەركی حكومەتی هەرێمە بەجێبەجێكردنی پڕۆژەكەی جێگری سەرۆكی حكومەت ئاوڕی جددی لەكەرتی كشتوكاڵ و گەشتیاری بداتەوە ئەگەر وانەكات لەڕووی ئابورییەوە هەرێم زیانی زۆر دەكات.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: بەگوێرەی ئەو ئامارانەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لەچوارچێوەی راگەیاندنی كۆتایی ئامارەكانی سەرژمێری بڵاویكردووەتەوە، بەراورد بە عێراق رێژەی شارنشین لەهەرێمی كوردستان زیاترەو گوندنشینمان كەمترە، بۆیە ئەركی حكومەتی هەرێمە زیاتر گرنگی بە گوندەكان و كەرتی كشتوكاڵ بدات و هەوڵی ئاوەدانكردنەوەی گوندەكان بدات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئاوەدانكردنەوەی گوندەكان بەپشتیوانی گوندنشینەكان و سەیركردنی ئەو پرسە وەك پرسێكی ئابوری بەهێز دەبێت، هاوكات هەرچەندە وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ پشتیوانی كەرتی كشتوكاڵ، بەڵام بێگومان پێویستە هانی زیاتری خەڵك بدرێت بۆ ئەوەی نیشتەجێی گوندەكان ببن، چونكە دەبینین حكومەتی عیراق گرنگییەكی زۆر بەگوندنشینەكان دەدات و ئەگەر هەرێمیش وانەكات بێگومان لەچەند ساڵی ئایندەدا جیاوازییەكەمان زۆر زیاتر دەبێت.
ئەوئەندامەی لیژنەی كشتوكاڵ لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەوەشی خستەڕوو، جێگری سەرۆكی حكومەت پلانی تۆكمەی هەیە بۆ دووبارە بوژاندنەوەی گوندەكان و كەرتی كشتوكاڵ، بۆیە هێشتا درەنگ نییە كەدەست بەو پلانە بكرێت و پەرە بەكەرتەكانی كشتوكاڵ و گەشتیاری لەژێر ناوی گەشتوكاڵ بدرێت، ئەمەش رێگایەكی باشە بۆ بوژاندنەوەی كەرتەكانی ئابووری و كشتوكاڵ و گەشتیاری.
بە پێی ئاماری كۆتایی سەرژمێری دانیشتوانی عێراق، دەركەوتووە، كە لە 70.17٪ دانیشتووانی عیراق شارنشینن و 29.83٪ گوندنشینن، بەڵام رێژەی دانیشتوانی گوندنشین لەهەرێمی كوردستان بۆ 15.43٪ كەمبووەتەوەو لەبەرامبەریشدا 84.57٪ی شارنشینن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
18كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









