پێچەوانەی وەزیری نەوتی عێراق، ئەپیكۆر هەناردەكردنەوەی نەوت لە ئەمڕۆدا ڕەتدەكەنەوە

نەوتی هەرێم
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویكردەوە كە لە چەند كاتژمێری داهاتوودا دەستدەكەنەوە بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم، بەڵام كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت، هیچ ڕێكەوتنێك نیە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لە ئەمڕۆدا.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا کە کۆپییە دەست SNN کەوتووە، ئەوە هاتووە چەندین جار ڕوونمان كردوەتەوە كۆمپانیاكانی ئەندامی APIKUR ئامادەن دەستبەجێ دەست بە هەناردەكردن بكەنەوە هەركاتێك كە ڕێككەوتنێكی فەڕمی كرا بۆ دابینكردنی گەرەنتی پارەدان بۆ نەوتی هەناردەكراوی ڕابردوو و داهاتوو كە لەگەڵ مەرجە یاسایی و بازرگانییە گرێبەستییەكانی ئێستاماندا بگونجێت.
ئاماژەبەوەشكراوە، هێشتا هیچ پەیوەندییەك لەم بارەیەوە بە كۆمپانیاكانی ئەندامی ئەپیكور نەكراوە وكۆمپانیاكانی ئەندامی ئەپیكور ڕێككەوتنیان نییە كە ببێتە هۆی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت لەمڕۆدا.
كۆمەڵەی APIKUR پێك هاتوون لە هەشت كۆمپانیای بەرهەمهێنی نەوت لە هەرێم و كێڵگەكانی تاوكێ و پێشخابوور و سەرسەنگ و ئەتروش و شێخان و تەقتەق و سارتا و باشیك بەڕێوە دەبەن و ٦٥ لەسەدی نەوتی هەرێم بەرهەم دەهێنن.
ئەوەش لەكاتێكدا كە هەر ئەمڕۆ وەزارەتی نەوتی عێراق بلاویكردەوە كە لە چەند كاتژمێری داهاتوودا دەستدەكەنەوە بە هەناردەكردنەوەی نەوت لەڕێگەی بۆری بۆ بەندەری جەیهان لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە.
کۆپییەکی راگەیەنراوەکەی ئەپیکور

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








