
گەریلایەکی پەکەکە
SNN
کۆمیتەی جێبەجێکاری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە وەڵامی پەیامەکەی عەبدوڵلا ئۆجەلان، ئاگربەستی ڕاگەیاند و جەخت دەکاتەوە، تا ئەو کاتەی هێرش نەکرێتە سەریان هیچ چالاکییەکی چەکداریان نابێت.
میدیاکانی سەر بە پەکەکە ڕاگەیاندنی ئاگربەستەکەیان بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە” پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان لە 27ی شوباتی 2025، ڕێگای هەموو هێزەکانی ئازادی و دیموکراسی ڕوون دەکاتەوە و مانیفێستێکی سەردەمیانەیە و گرنگه ناوەرۆکەکەی بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکرێت، هەربۆیە پێویستە هەموو کەسێک ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی خۆی بەجێ بگەیەنێت.
پەکەکە جەخت دەکاتەوە، کە راستەوخۆ بە ناوەرۆکی بانگەوازەکە پابەند دەبن و کار دەکەن بۆ جێبەجێکردنی، بەڵام بۆ سەرخستنی پرۆسەکە دەبێت مەرجەکانی سیاسەتی دیموکراسی و زەمینەی یاسایی دابین بکرێت.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەی کۆمیتەی جێبەجێکاری پەکەکەدا هاتووە “لەمەودوا ئاگربەست ڕادەگەیەنین بۆ ئەوەی داوای ئاشتی و کۆمەڵگایەکی دیموکراتی بکەین تا ئەو کاتەی هێرش نەکرێتە سەرمان، هیچ هێزێکمان چالاکی چەکداری ناکات”.
هەروەها ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ بەستنی کۆنگرە و ئاماژەیداوە، ئامادەین کۆنگرە بکەین، بەڵام بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئامانجە دەبێت هەلومەرجی گونجاو دابین بکرێت و بۆ سەرکەوتنی کۆنگرە پێویستە عەبدوڵڵا ئۆجەلان خۆی کۆنگرە بەڕێوە ببات.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









