كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چاره‌نووسساز لەبارەی نەوتی کوردستان ئەنجام دەدرێت

SNN-
کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەیەکی گرن و چارەنوسساز لە نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکان بەرێوەدەچێت.
وەزارەتی نەوتی عێراق بانگهێشتی هەموو ئەو کۆمپانیا نێودەوڵەتیانەی نەوتی کرد کە ئەندامن لە “ئەپیکور” و گرێبەستیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە، لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە، بۆ کۆبوونەوە لەبەغدا ئامادەبن.
وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، ڕاگەیەنەدراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە “ئامانجی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی بابەتەکانی پەیوەست بەو گرێبەستانەیە کە پێشتر ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە، بۆ ئەوەی بگەنە لێکگەیشتنێک بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان بە گوێرەی پراکتیزە نێودەوڵەتییەکان و بەشێوەیەک کەخزمەت بە بەرژەوەندیی نیشتمانی بکات.”
هەروەها د.سه‌باح سوبحی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێراق، ڕایگه‌یاند، بڕیاره ئەمڕۆ كۆبوونه‌یه‌كی گرنگ له نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم و كۆمپانیای ئه‌پیكۆر له‌باره‌ی پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانەوە به‌ڕێوه بچێت، کە كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چاره‌نووسسازه له‌باره‌ی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان..
کۆمپانیاکان چەند داواکارییەکیان لە وەزارەتی نەوتی عێراق هەیە، وەزارەتەکە رەتیکردووەتەوە پێشوەختە پارەیان پێبدات و دەڵێت لەماوەی 30 بۆ60 رۆژدا پارەیان پێدەدرێت.
رۆژی 25ی ئازاری 2023، بە بڕیاری دادگای نێودەوڵەتیی پاریس لەسەر سکاڵایەکی عێراق، هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە راگیرا.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
12كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









