
SNN-
كۆشكی سپی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پشتڕاستیكرده‌وه كه هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئۆكرانیا ڕاده‌گرێت و جه‌ختیكرده‌وه كه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت دڵنیابێت له‌وه‌ی ئه‌و هاوكارییانه یارمه‌تیده‌ر ده‌بن بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئۆكرانیا.
وته‌بێژی كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به ڕونی ئه‌وه‌یخسته‌ڕو كه سه‌رنجی له‌سه‌ر ئاشتییه، “پێویستمان به هاوبه‌شه‌كانمانه كه پابه‌ندبن به‌م ئامانجه‌وه، ئێمه هاوكارییه‌كانمان ڕاده‌گرین و پێداچونه‌وه‌یان بۆ ده‌كه‌ین بۆ یارمه‌تیدان له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئۆكرانیا”.
میدیاكانی ئه‌مریكا پێشتر به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌كانی كۆشكی سپی بڵاویان كرده‌وه كه ئه‌مریكا هه‌مو هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی بۆ ئۆكرانیا ڕاگرتوه تا ئه‌و كاته‌ی كیێڤ پابه‌ندبونی خۆی به دانوستانه‌كانی ئاشتی نیشان ده‌دات.
ماڵپه‌ڕی بلومبێرگ بڵاویكرده‌وه، دۆناڵد تره‌مپ فه‌رمانی ڕاگرتنی هه‌موو هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئۆكرانیای ده‌ركرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ته‌نها چه‌ند ڕۆژێك له سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌كانیان له ئۆفیسی ئۆڤاڵ فشاری له‌سه‌ر ڤۆڵۆدمیر زیلێنسکی دروستكرد.
به‌رپرسێكی به‌رگری ئه‌مریكا به ئاژانسه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندوه، “ئه‌مریكا هه‌مو هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئێستای بۆ ئۆكرانیا ڕاگرتوه تا ئه‌و كاته‌ی تره‌مپ دیاریده‌كات كه سه‌ركرده‌كانی وڵاته‌كه پابه‌ندبونێكی نیهتپاكییان بۆ ئاشتی نیشانده‌ده‌ن”.
میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه، تره‌مپ فه‌رمانی به به‌رپرسانی ئاسایشی نیشتمانی كردوه كه به شێوه‌یه‌كی كاتی یان به ته‌واوی پێداچونه‌وه به دابینكردنی چه‌كدا بكه‌ن بۆ ئۆكرانیا دوای پێكدادانێكی گه‌رمی كۆشكی سپی هه‌ینی له نێوان تره‌مپ و جه‌ی دی ڤانس جێگری سه‌رۆك و میوانه‌كه‌یان ڤۆڵۆدمێر زیلێنسکی سه‌باره‌ت به پێویستی گه‌یشتن به یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه له‌گه‌ڵ ڕوسیا.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









