“ئەگەر مووچەی ئەم مانگە ڕەوانە بكرێت بۆ مانگەكانی داهاتوو گرفت نامێنێت”

مووچە بودجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات وردبینیكردن لە لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران تا ئەمڕۆش درێژەی هەبووە و سبەینێ كۆتایی پێدێت، جەختیش دەكاتەوە كە ئەگەر مووچەی ئەم مانگە بەبێ گرفت ڕەوانە بكرێت بۆ مانگەكانی داهاتووش لەكاتی خۆیدا ڕەوانە دەكرێت.
كاروان یاروەیس بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە SNNی راگەیاند: ئەمڕۆ دوو شەممە وردبینیكردن لە لیستی مووچەی مانگی دوو بەردەوامی هەبووە و چاوەڕێدەكرێت سبەی كۆتایی بە وردبینیكردن بهێندرێت، هاوكات چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا بەغدا مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت و لەهەفتەی داهاتوو دەستبكرێت بەدابەشكردنی.
ئاماژەی بەوەشكرد، دواكەوتنی پەیوەندی بەوەوە هەیە كەیەكەم مانگە لەدوای رێككەوتنی هەردوولا مووچە بۆ هەرێم بنێردرێت، بۆیە ئەگەر مووچەی مانگی شوبات بەبێ كێشە بۆ هەرێم بنێردرێت، ئەوا بۆ مانگەكانی داهاتوو تا كۆتایی ساڵ هیچ گرفتێك بۆ مووچە دروستنابێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN بڕی ئەو پارەیەی كە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ هەرێمی كوردستانی دەنێرێت لە نێوان 950 ملیار بۆ تریلۆنێك دیناردایە، ئەوەش دوای ئەوەی زیاد لە 25 هەزار فەرمانبەری هەرێم بەهۆی جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو خانەنشین بوون و هێشتا مووچەیان وەرنەگرتووە و ئەم مانگەش مووچەیان پێنادرێت بەهۆی تەواو نەبوونی مامەڵەی خانەنشینبوونیانەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









